چێلسى ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك یاریزانى بفرۆشێت
رۆژنامه‌ى سه‌نى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى چێلسى ئینگلیزی ئاره‌زووی كه‌م كردنه‌وه‌ى ژماره‌ى یاریزانانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك یاریزانى لاو بهێنێته ریزى یانه‌كه‌ى، له ئێستادا یانه‌ى بلوز هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كاى هاڤێرتزی یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌ركوزن مۆربكات و هێلى ناوه‌ڕاست به‌م یاریزانه لاوه ئه‌ڵمانییه به‌هێز بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى چێلسى ده‌یه‌وێت هه‌ریه‌ك له یاریزانان جۆرجینیۆ بداته یۆڤانتۆسى ئیتالی و كانتى بداته پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى، هانده‌رانى یانه ئینگلیزیه‌كه‌ش ده‌یانه‌وێ ئه‌مساڵ یانه‌كه‌یان له خولى پرێمه‌رلیگ جیاواز بێت و یاریزانى باش و ئه‌ستێره‌ى باشتر بهێنێته ریزى یانه‌كه‌ى.
كارزان كانه‌بی
