بایرن میونخ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌كاته ئامانج
رۆژنامه‌ى بێلدى ئه‌ڵمانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه‌وا یانه‌ى بایرن میونخى ئه‌ڵمانى به‌رنامه‌ى ئه‌وه‌ى داناوه ژماره‌یه‌ك له یاریزانان له یانه‌كان بگوازێته‌وه و چه‌ند یاریزانێكیش بفرۆشێت، زێدانى راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى پلانى داناوه بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزان لۆكاس هیرناندێز له یانه‌ى بایرن بۆ یانه‌ى شاهانه، هه‌رچه‌نده یانه باڤارییه‌كه پشت به‌م یاریزانه ده‌به‌ستێ و هیچ هیوایه‌كى به یانه‌ى شاهانه نه‌داوه بۆ فرۆشتن كه داواكارى له‌سه‌ره، ئیداره‌ى یانه‌ى باڤاریش چاوى له‌وه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یایزانى یانه‌ى لایبزیكى ئه‌ڵمانى ئۆبامیكانۆ مۆربكات، هه‌رچه‌نده ئه‌م یاریزانه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ لایبزیك تاكو ساڵى 2022داهاتووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوونیش بایرن ده‌بێ زیاتر له 60ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ى لایبزیك، هه‌رچه‌نده بایرن هه‌وڵى داوه تیمۆ ڤێرنه‌رى هێرشبه‌رى هه‌مانه یانه بگوازێته‌وه، به‌ڵام هاتنه سه‌ر هێلى كلۆبی راهێنه‌ر هیواى بایرنى نه‌هێشتووه بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه په‌تاى كرۆناش گفتوگۆییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه دواخست، له كاتێكدا جگه له لیڤه‌رپوول هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى چێلسى و بارسیلۆنا و مان یونایتد گرنگى به گواستنه‌وه‌ى ئه‌م هێرشبه‌ره ئه‌ڵمانیه ده‌ده‌ن، لیرۆى سانى یاریزانى یانه‌ى مان سیتیش له پلانه‌كانى یانه‌ى بایرنه له‌م هاوینه هه‌رچه‌نده بایرن ده‌بێ تێچووى گواستنه‌وه و مووچه‌ى سانى دابین بكات تاكو ئێستاش به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى نه‌گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن.
كارزان كانه‌بی
