کوڕە کوردێک خۆی گەیاندە رۆنالدۆ
زۆرن ئەو کەسانەی بە تامەزرۆنە بۆ بینینی ئەستێرەکانی تۆپی پێی بۆ گرتنی وێنەیەکی یادگاری یاخود گەیشتن بە خەونەکانیان ھەموو ھەولێک دەدەن، لە ووڵاتی بەریتانیاش لە ھەفتەکانی پێشوو کاتێک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاری نێوان ھەردوو یانەی مانچستەریونایتد و یۆڤانتۆسی ئیتالی کورێکی کوردی نیشتەجێبووی شاری مانچستەر کوردێک باشوری کوردستان خۆی گەیاندە کریستانۆ رۆنالدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس، لە بارەی گەیشتنی بەم ئەستێرە جیھانیە دیلمان بەختیار بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ماوەیەکی زۆرە خەونی ئەوەم ھەبوو بگەمە ئەستێرەی جیھانی رۆنالدۆ چونکە خۆشەویستەیەکی بێ وێنەم بۆی ھەبووە بەردەوام، لە شاری مانچستەریش توانیم پلێتی چۆنە ژوورەوەی یارییم بۆ رێک بکەوێت و ئەو خەونەی لە مێژینەم بۆ بێتەدی، دوای ئەوەی رامکرد بۆ لای کریستانۆ پاسەوانانی یاریگا منیان گرت و لە زەوییاندام رۆنالدۆش گوتی لێ گەرێن بزانە چی دەوێت منیش پێم گوت دەمەوێ وێنەیەکت لەگەڵ بگرم تۆم خۆش دەوێ بۆیە ئەویش گوتی مۆبایلت پێیە منیش گوتم بلێ لێ وەرگرتم و وێنەیەکی چڕکاند، گوتیشی ھۆکاری پاڵپێوەنانم بەم کارە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەوا زۆر شت لە رۆنالدۆ فێربوویمە و لاسایی ئەویش دەکەمەوە کە خۆم یاریزانی تیپی شۆشال کلوپ وای ستار تیپێکە لەوێ یاری دەکەم لە چەندین تیپی ووڵاتی بەریتانیا یاریم کردووە، لە داھاتووشدا ھەوڵدەدەم ببمە یەکێک لە ئەستێرەکان یانە گەورەکان، من لە داھاتوودا زۆر حەزدەکەم لە نزیکەوە کریستانۆ بیینمەوە بۆ ئەوەی داوای فانیلەکەی لێ وەربگرن یاخود واژوویەک لەسەر درێسێک بکات و پێم بدات، من ئەو کارەم کردووە تەنیا لەبەر خۆشەویستی رۆنالدۆ بووە و بەرنامەی من نییە لە داھاتوو کاری وا بکەمەوە چونکە ھیوایەکەم ھاتە دێ، جێگای ئاماژە پێکردنە دیلمان شەھید بەختیار خەڵکی دەڤەری پشدەر و بتوێنە و پێشووتر لە شارۆچکەی چوارقورنە نیشتەجێ بووینە و ئێستاش لە ووڵاتی بەریتانیا دەژی.
کارزان کانەبی
