یاریزانێكى ده‌ڤه‌رى ئاكرێ چاوى له هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه
خه‌سرۆ محه‌ممه‌د ئه‌مین یاریزانى كوردى یانه‌ى هه‌ندرێنه و خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى ئاكرێیه ئه‌مساڵیش به‌هۆی پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز له خولى كوردستان رووى له یانه‌ى هه‌ولێر كرد بۆ یاری كردن له خولى عێراقی، له دواى ئه‌ویش به‌شێوه‌ى خواستن رووى له یانه‌ى كه‌رخ كرد‌و ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد، ئێستاش ناوبراو له هه‌وڵى ئه‌وه‌یه بچێته یه‌كێك له یانه‌كانى شارى به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ى یارى بۆ ئه‌وان بكات و له‌وێشه‌وه هه‌نگاو بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بهاوێت، له‌م باره‌شه‌وه خه‌سرۆ محه‌ممه‌د ئه‌مین یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ندرێن بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" به‌هۆى ئه‌و چه‌ند یارییه‌ى له خولى پاڵاوتنى سه‌ركه‌وتن بۆ خولى عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ى كه‌رخ ئه‌نجامم دا ، هه‌ریه‌ك له یانه‌ى كه‌رخ و زه‌ورا به‌فه‌رمى داواى یارى كردنیان له‌من كردووه و ڕه‌نگه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا په‌یوه‌ندى به یه‌كێك له‌م یانانه بكه‌م، گوتیشى " هه‌ردوو یانه به‌هیواى ئه‌وه‌ن من یارى بۆ ئه‌وان بكه‌م و به فه‌رمیش گرێبه‌ستیان پێشكه‌ش كردوومه، له ماوه‌ى رابردوو یارى منیان بینیوه بۆیه ئه‌وان سوورن له سهرگواستنهوهم گوتیشى من به‌خۆم حه‌زم له خولى عێراقیه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم له رێگاى ئه‌م خوله‌وه بگه‌مه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق وه‌كو یاریزانێكى كوردیش درهفتى ئه‌وه‌م هه‌بێ ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆم پێشكه‌ش بكه‌م، له‌باره‌ى خولى كوردستانیش گوتى زیاتر له چوار یانه پێیان گوتوومه بۆ یارى كردن له خولى نایابى كوردستان، به‌ڵام هیواى من خولى عێراقه بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بتوانم ده‌ربكه‌وم له وه‌رزى نوێ خوله‌كه، له باره‌ى یانه‌ى هه‌ولێریش گوتى من حه‌زم ده‌كرد بۆ یانه‌ى ههولێریارى بكه‌م ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر وه‌ڵامیان نه‌بوو و خولى عێراقیش نزیك بۆته‌وه بۆیه ده‌مه‌وێت بچمه خولى عێراقی.
كارزان كانه‌بی
