كه‌مى یاریزان و پێكان نه‌یهێشت كچانى هه‌ولێر ببێته‌پاڵه‌وانى پارێزگاكان
له‌ماوه‌ى رابردوو به سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان پاڵه‌وانیه‌تى فوتساڵى پارێزگاكانى كوردستان له شارى دهۆك به‌رێوه‌چوو، تیپى فوتساڵى پارێزگاى دهۆك نازناوه‌كه‌ى به‌رزكرده‌وه، تیپى فوتساڵى پارێزگاى هه‌ولێریش یه‌كێك له‌م تیپه به‌شداربووانه بوو كه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرا ببێته پاڵه‌وانى خوله‌كه ، به‌ڵام له خوله‌كه دوورخرایه‌وه نه‌یتوانى وه‌كو یانه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر ئافره‌تانى هه‌ولێر نازناوه‌كه بهێنه‌وه شاره‌كه، له‌باره‌ى هۆكارى خراپى ئه‌نجامه‌كانیش مه‌زن محه‌ممه‌د راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" هه‌رچه‌نده ئاماده‌كارییه‌كانمان باش نه‌بوو، به‌دڵى ئێمه نه‌بوو و چڕ‌و پڕ نه‌بوو ده‌كرا یه‌ك دوو یارى دۆستانه بكه‌ین بۆ باشتربوون ئاستى تیپه‌كه دواكه‌وتووین له ئاماده‌كارى، جگه له‌وه‌ش یاریزانانى ئێمه زۆر به ئه‌زموون بوون یه‌كه‌م یاریشمان له پاڵه‌وانى خوله‌كه برده‌وه ، به‌ڵام دواى ئه‌م یارییه كێشه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌مان هاته پێش تیپه‌كه‌مان ده یاریزان بوو ، پێنج یاریزانمان هی خولى نایاب بوون، به‌ڵام سێ بۆ چوار یاریزانمان تووشى پێكان بوون نه‌یتوانى له یارییه‌كانى داهاتوو یارى بكه‌م و كاپتنى یانه‌كه‌شمان كارتى سورى وه‌رگرت نه‌یتوانى یارى بكات،ئێمه‌ش وه‌كو تیپ به پێنج یاریزان و گۆڵپارێزێك دوو یارى ترمان ته‌واو كرد ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه زه‌حمه‌ت بووئه‌گه‌ر نا ئه‌نجامه‌كان زۆر باشتر ده‌بوو، هه‌وڵیشمان دا ئه‌نجامه‌كان باشتر بێ، به‌ڵام پێكان رێگه‌ى نه‌دا ئامانجه‌كه‌مان بپێكین سوپاسى لقى هه‌ولێری تۆپى پێش ده‌كه‌ین هاوكارى باشیان كردین.
فۆتۆ: لاویك سلاڤان
كارزان كانه‌بی
