سه‌رهه‌نگ موحسین داواكراوه
یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێرو شارى هه‌ولێر هه‌میشه جێگاى چاو تێبڕانن بووینه له‌لایه‌ن یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقی، بگره ئێستا یاریزانانى شارى هه‌ولێر قۆناخێكى تریان بڕیوه له‌لایه‌ن یانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات چاویان له سه‌ره یه‌كێك له‌م وه‌رزشكارانه سه‌رهه‌نگ موحسینى گۆڵپارێزى یانه‌ى هه‌ولێرو پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه كه‌له لایه‌ن یانه‌یه‌كى شارى به‌غداد و دوو یانه‌ى سعودى داوا كراوه، له‌م باره‌شه‌وه سه‌رهه‌نگ موحسین بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى یانه‌ى وه‌رزشى ته‌له‌به‌ى شارى به‌غداد په‌یوه‌ندیم پێوه كرا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم وه‌رزى نوێ خولى عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌وان گرێبه‌ست بكه‌م، ئاماژه‌شیان بوه كردووه كه‌وا ئێستا یانه‌ى ته‌له‌به بارى دارایى باشتر بووه له جاران مۆڵه‌تى بیركردنه‌وه‌شیان پێم دا، به‌ڵام من به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر چونكه یانه‌كه‌م سه‌رقاڵى یارییه‌كانى پاڵاوتنه بۆ سه‌ركه‌وتنه‌وه بۆ خولى عێراقی، گوتیشى له خولى سعودیش دوو گرێبه‌ست بوو له دوو لاى جیاواز ئه‌و كاته‌ى له هه‌ولێر بووین گه‌شتمان نه‌كردبوو بۆ شارى به‌غداد بۆ یارییه دۆستانه‌كان بۆ ئاماده كردن بۆ خولى پله یه‌ك، به‌رپرسى كاره‌كانى من كه كاتى خۆى گرێبه‌ستى من و یانه‌ى شورته‌ى ته‌واو كرد وه‌رزى پار، هه‌ر به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پیاوى كارێكى سوری هه‌وڵیاندا من بچمه خولى پله یه‌كى سعودى ، ئه‌وان زانیبویانه‌وه كه هه‌ولێر به‌شدارى خولى عێراقی نه‌كردووه پاشه‌كشه‌ى كردوه ئه‌وه بووه كێشه‌ى بۆ من كه له رێگاى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانم بۆم هاتبوو هه‌رچه‌نده ئه‌و قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردبوون و كه من له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وامم و له خولى كوردستان و یارییه دۆستانه‌كان یاریم كردووه هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه ئه‌و گرێبه‌ست سه‌رنه‌گرێت و سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هێشتا من وه‌ڵامى ئه‌وانم نه‌دابووه كه رازێم یان رازی نیم ،ئه‌و كارانه‌ش له نێوان هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى من و سوریه‌كه بووه، گرێبه‌ستێكى تریش هه‌ر له سعودیه هاتبوو ، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانن كه یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له خۆ ئاماده‌كردن دایه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خولى پله نایابى عێراقی به زه‌حمه‌تى ده‌بینم ئێستا كه بریارى خێرا بده‌م،ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌ولێربم و هه‌ولێریش نیازى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌یه بۆ خولى نایابی عێراقی.
كارزان كانه‌بی
