خولى سه‌ركرده دێده‌وانى بۆ مامۆستایان ئه‌نجامدا ده‌درێت
به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردنى وه‌رزش له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و به‌ره‌ووپێشبردنى ئاستى وه‌رزشى مامۆستایان و به‌شدارى كردنیان له خوله‌كان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وه‌كو به‌رنامه‌ى خۆى و زیاتر ئاشنا كردنى مامۆستایان به چاڵاكیه وه‌رزشیه‌كان بڕیاره له مانگى نۆى ئه‌مساڵ خولى سه‌ركرده‌ى دێده‌وانى بۆ مامۆستایان بۆ هه‌ردوو ئاستى پیاوان وئافره‌تان له شارى دهۆك به‌رێوه ببات، له‌م باره‌شه‌وه به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسى چاڵاكى دێده‌وانى سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌گشتیه‌كانى هه‌رێم(هه‌ولێر،دهۆك، سلێمانى، كه‌ركووك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان) كۆبووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا تیشكى خسته سه‌ر گرنگى ئه‌نجامدانى ئه‌م چاڵاكیه وه‌رزشیانه بۆ مامۆستایان و قوتابیان په‌روه‌رده‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره وه‌رزشانه هه‌بێت، دابین كردنى پێداویستیه‌كانیش بۆ مامۆستایان و به‌شداربووانى خوله‌كه‌ش،گوتیشى " هه‌موو هه‌ولێكمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر چاڵاكى وه‌رزشى ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌تى زیاترى وه‌رزش بكه‌ین له په‌روه‌رده‌كان، دواتریش به‌پرسى چاڵاكى دێده‌وانى په‌روه‌رده گشتیه‌كانى هه‌رێم داوایان كرد كه گرنگى زیاتر به وه‌رزش بدرێت و كردنه‌وه‌ى خولى دێده‌وانى بۆ مامۆستایان گرنگیه‌كى یه‌كجار زۆرى هه‌یه بۆ مامۆستایان، بریاریشه خولى سه‌ركرده‌ى دێده‌وانى بۆمامۆستایانى وانه‌ى وه‌رزشى له رۆژى 8ى مانگى نۆى ئه‌مساڵ له شارى دهۆك به‌رێوه ده‌چێت و ماوه‌ى حه‌وت رۆژ ده‌خایه‌نێ وانه بێژانى خوله‌كه‌ش سه‌رجه‌میان مامۆستاى به توانان له شارى به‌غدادوه دێنه كوردستان بۆ گوتنه‌وه‌ى وانه‌كان.
كارزان كانه‌بی
