برایه‌تى به‌شدارى خولى عێراقی ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى برایه‌تى ئه‌مساڵ به تیپێكى تۆكمه به دیار كه‌وت له یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌ك بڕیارى خۆیان داوه له ئیداره‌ى یانه‌كه بۆ به‌شدارى كردنى له یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى پالاوتن و سه‌ركه‌وتن بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، له‌م باره‌شه‌وه به‌شدار سه‌ربه‌ست سكرتێرى یانه‌ى وه‌رزشى برایه‌تى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" بڕیارى ئه‌وه‌مانداوه كه ئه‌مساڵ به فه‌رمى به‌شدارى یارییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى پاڵاوتنى یارییه‌كانى عێراقی بكه‌ین، ئامانجى به‌شداریمان كرد ته‌نیا به‌شدارى كردن نییه ، به‌ڵكو تیپى ئێمه ئه‌مساڵ ده‌مانه‌وێ هه‌نگاو بۆ خولى عێراقی بهاوێن و بۆ سه‌ركه‌وتنیش بۆ خولى نایابى عێراقی یارى ده‌كه‌ین ده‌مانه‌وێ له‌و خوله گه‌وره‌یه به‌شدارى بكه‌ین، گوتیشى " هه‌وڵده‌ده‌ین به یاریزانانى خۆمان به‌شدارى ئه‌و خوله بكه‌ین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین تیپێكى تۆكمه درووست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كێبركێ بكه‌ین و ئه‌نجامى گه‌وره تۆماربكه‌ین و بتوانین تیپى برایه‌تى له خولى نایابى عێراقی ببینین.
كارزان كانه‌بی
