ئه‌كادیمیایه‌كى تۆپى باله یاریزان به‌رهه‌م ده‌هێنێت
ئه‌كادیمیاى تۆپى باله له شارى سلێمانى ماوه‌ى چه‌ند سالێكه دامه‌زراوه كارى ئه‌م ئه‌كادیمیایه درووستكردنى یاریزانانه له‌و شاره له ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن، ئامانجى ئه‌و ئه‌كادیمیایه درووست كردن و پێگه‌یاندى یاریزانى تۆپى باله بۆ شارى سلێمانى ، ئه‌م ئه‌كادیمیایه به مۆڵه‌تى فه‌رمى سه‌ربه‌خۆكار ده‌كات و سه‌ر به‌هیچ یانه‌یه‌ك نییه ، له باره‌ى درووست كردنى یاریزانیش بۆ داهاتوو ئالان سه‌لاح ڕاهێنه‌رى ئه‌كادیمیاى تۆپى باله له شارى سلێمانى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئێمه له‌و ئه‌كادیمیایه به‌رده‌وام ئامانجمان درووستكردنى یاریزانه بۆ دوا رۆژ ، به‌ڵام ئێستا مه‌شقه‌كانمان ڕاگیراوه به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان ، ماوه‌ى سێ ساڵه ئێمه له‌گه‌ڵ زیاتر له 25 یاریزانى ئه‌و ئه‌كادیمیایه به‌رده‌وامین ، یاریزانه‌كانیشمان كراون به دووست ئاست له ئاستى هه‌شت ساڵى و نۆ ساڵى و ده ساڵى و دوازده ساڵى ، هه‌فتانه دوو یه‌كه‌ى مه‌شقى ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌گشتى هه‌فتانه حه‌وت یه‌كه‌ى مه‌شقى ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌هۆى نه‌بوونى یاریگاى تایبه‌ت به‌خۆمان ، مۆڵه‌تى فه‌رمیشمان هه‌یه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیری كه سه‌ر به‌هیچ یانه‌یه‌ك و ده‌زگایه‌ك نین، ئامانجمان خزمه‌ت كردنى یارى تۆپى باله له شارى سلێمانى.
كارزان كانه‌بی
