كاوه حه‌سۆ بیرى خولى كوردستان ده‌كات
كاوه حه‌سۆ گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كه وه‌رزى ڕابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى توانى نازناوى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه به‌هۆى چوونى بۆ ده‌ره‌وه‌ى ووڵات نه‌یتوانى به‌شدارى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه بكات له یارییه‌كانى خولى نایابى ئه‌مساڵ، له‌ئێستاشدا ئه‌م یاریزانه خه‌ریكى ئاماده‌كارییه بۆ مۆركردنى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ى مێپنى هۆله‌ندى ، له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ كوردستان كاوه حه‌سۆ بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" له ئێستادا من خه‌رێكى ئاماده‌كاریم بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ى مێپنى هۆله‌ندى ببه‌ستم بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رزه له خولى پله دووى هۆڵه‌ندا یارى بۆ ئه‌م یانه‌یه بكه‌م، ئێستا خه‌ریكى ئه‌نجامدانى مه‌شقم له‌گه‌ڵیان ، جگه له‌وه‌ش چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى كاره یاساییه‌كانم له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى سوریاوه ، هه‌ركاتێك رێكاره یاسیاییهكانم ته‌واو بوو من یارى بۆ ئه‌و یانه‌یه ده‌كه‌م، گوتیشى " گرێبه‌ستى تریشم هه‌بووه به‌ڵام نه‌گه‌یشتوومه‌ته رێكه‌وتن ئێستاش چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌م بتوانم ئه‌م وه‌رزه یارى بكه‌م و دواتریش بۆ وه‌رزى داهاتوو بگه‌رێمه‌وه هه‌رێمى كوردستان و بگه‌رێمه‌وه ریزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چونكه ئه‌وه ماڵى من بووه و زۆر حه‌زم ده‌كرد ئه‌مساڵیش خزمه‌تى ئه‌و یانه‌یه بكه‌م، به‌ڵام دواى كۆتایی هاتنى گرێبه‌ستم ده‌گه‌رێمه‌وه كوردستان و دێمه‌وه ریزى یانه‌ى پێشمه‌رگه.
كارزان كانه‌بی
