پێویسته كه‌مپى مه‌شق و ڕاهێنان زیاتر بكرێته‌وه
پێویسته كه‌مپى مه‌شق و ڕاهێنان زیاتر بكرێته‌وه
قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر خاوه‌نى چه‌ندین كچه یاریزانى به‌توانایه له یارى تۆپى باله یه‌كێك له‌م یاریزانانه‌ش كه خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزه له یارییه ، له‌نجه خالیده یه‌كێكه له كچه یاریزانه به‌تواناكانى بنكه‌كه‌ى ، ئه‌و له ئێستادا هه‌وڵده‌دات ئاستى خۆى پێشبخات و بگاته یانه‌یه‌كى گه‌وره ،ناوبراو خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى ئه‌نجامى باشه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناوه ، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1997ى شارى هه‌ولێره و قوتابی قۆناخى ئامادییه ،ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
كارزان كانه‌بى
*ئاستى یارى تۆپى باله چۆن ده‌بینى ؟
-ئاستى یارى باله تا ئێستا زۆر باش نه‌بووه و په‌ره‌ى پێنه‌درابوو، به‌ڵام خه‌ریكه بارودۆخه‌كه‌ى یارى باله باش ده‌بێت زیاتر ئاستى به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاستى ناوه‌خۆ.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت؟
- ڕاسته كه‌مى ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تى هۆكارێكه تا یارى باله به تایبه‌تى باله‌ى كچام به‌ره‌وو پێش نه‌چێت.
*پێت باشه چى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارى باله‌ی كچان به‌ره‌وو پێش بچێت؟
-پێویسته كه‌مپى مه‌شق و ڕاهێنان زیاتر بكرێته‌وه وه‌رزش وه‌كو پیشه سه‌یر بكرێت، و دابینكردنى ڕاهێنه‌رى باش و پێداویستى بۆ یایزانهكان و مه‌شقى زۆر.
*گرفتى یارى باله له چى ده‌بینى؟
-نه‌بوونى هیچ بودجه‌یه‌ك و كه‌مى پێداویستى وه‌رزشى و نه‌كردنه‌وه‌ى خولى وه‌رزشى ئه‌وانه هه‌مووى گرفته بۆ ئه‌م یارییه.
*له هیچ یانه‌یه‌ك داوا نه‌كراوى بۆ یارى كردن؟
-تا ئێستا نه‌خێر.
*به‌نیازى چى بۆ داهاتووى خۆت وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-به‌رده‌وامیم له یارى باله و ببمه یاریزانێكى سه‌ركه‌وتوو زیاتر گرنگى به‌تواناكانى خۆم بده‌م.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه پشت ڕاهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕاهێنه‌ر و یاریزانه‌كانى خۆمان هیچیان له یاریزانه بیانیه‌كان كه‌متر نییه ئه‌وه‌ى خۆمان ده‌توانن هه‌موو شتێك بكه‌ن.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشى؟
-دابین كردنى پێداویستى یارى باله بۆ یاریزانه‌كان وه‌كو جل و به‌رگ و یاریگاى باش وهكوكردنهوهى خولى زیاتر له شاره‌كانى كوردستان.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چییه وه‌كو یاریزانێك؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام بم و بگه به‌و ئاست و نازناوانه‌ى كه خۆم هه‌وڵى بۆ ئه‌ده‌م.
*به‌هیواى ئه‌وه‌نیت له داهاتوو یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان بكه‌ى؟
-ئه‌وه خه‌ونى هه‌موو یاریزانێكه كه یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاتـهكهى بكات، منیش به شانازییه‌وه بۆ ئه‌و رۆژه.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامیت؟
-كریستین یاریزانى كه‌نه‌دی.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-هیوادارم حكومه‌تیش زیاتر ئاوارێك له‌م یارییه بداته‌وه به تایبه‌تى یارى تۆپى پێى و باله‌ى كچان تازیاتر به‌ره‌وو پێش بچێت، زۆر سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵانیش بۆ ئه‌و خزمه‌ت به‌رده‌وامه‌ى له سه‌رجه‌م شاره‌كانى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات جێگاتان له نێو بوارى رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، سوپاس بۆ ڕاهێنه‌ره‌كه‌م مامۆستا بێستون موحسین.
