شه‌فاف بوونمان هۆكاربووه بۆ ئاشكرا كردنى سه‌رچاوه‌ى داراییمان
شه‌فاف بوونمان هۆكاربووه بۆ ئاشكرا كردنى سه‌رچاوه‌ى داراییمان
یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ندرێن پێشه‌نگى یانه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له قۆناخى یه‌كه‌مى خوله‌كه، له ماوىه ڕابردوو حاكم جه‌مال سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ندرێن وه‌كو یه‌كه‌م سه‌رۆك یانه سه‌رچاوه‌ى دارایی تیپه‌كه‌ى ئاشكرا كرد كه چۆن پاره‌یان ده‌ستكه‌وتووه و له تیپه‌كه‌یان سه‌رف كردووه ، ئه‌نجامه‌كانى یانه‌كه‌ش له‌م وه‌رزه جێگاى دڵخۆشى كارگێڕى تیپه‌كه و سه‌رۆكى یانه‌كه‌یه، سه‌رۆكى یانه‌كه‌ش ئه‌وه‌ى دووپات كردۆته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێ له‌پشتگیری كردنى تیپه‌كه‌ى له باره‌ى ئاشكرا كردنى سه‌رچاوه‌ى دارایى تیپه‌كه حاكم جه‌مال جه‌لال سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ندرێن بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" سه‌رچاوه‌ى دارایى یانه‌كه ته‌نیا 28ده‌فته‌ر دۆلاره كه له رێگاى گه‌لاری مۆڵ و كۆمه‌ڵگه‌ى باڵاى په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵگه‌ى گه‌شت و گوزاره ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌رهه‌مى دڵسۆزى و خه‌م خۆری خۆمه بۆ سێكته‌ری وه‌رزشى به تایبه‌تى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ندرێن له‌باره‌ى چۆنیه‌تى سه‌رفكردنى ئه‌و بڕه‌پاره‌ى یانه‌كه هاوكارى كردنى تیپه‌كه گوتیشى" سه‌باره‌ت به پشتیوانى دارایى یانه‌كه‌مان ته‌نها و ته‌نها ئه‌و ژێرخانه یه كه ئێمه دابینمانكردووه پشتى پێ ده‌به‌ستین جگه له‌وه هیچ لایه‌ك و حكومه‌ت یارمه‌تیمان نادات.له‌باره‌ى گرفتى دارایى یانه‌كه‌ش ناوبراوگوتیشى "به‌م بڕه پاره‌ى كه ئێستا له به‌رده‌ستمان دایه مانای ئه‌وه نییه له قه‌یران ده‌باز بووینه ، به‌ڵكو كورت هێنا نمان هه‌یه له بودجه، هۆكارى ئاشكرا كردنى سه‌رچاوه داراییه‌كانمان به‌مه‌به‌ستى شه‌فاف بوون بووه له كار كردنماندا وه‌هه‌روه‌ها باببێته نه‌ریتێك له‌و ووڵاته‌ى ئێمه هه‌موو شته‌كان به شه‌فافی بێت و ئێمه‌ش خاوه‌نى ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه بین هه‌ر چه‌نده بۆى هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه به هه‌ند سه‌یر نه‌كرێت، به‌ڵام مێژوو به هه‌نگاوێكى مه‌زن ده‌ینوسێته‌وه، له‌باره‌ى ئاستى تیپه‌كه گوتیشى " هه‌وڵده‌ده‌ین له قۆناخى داهاتوودا بتوانین درێژه‌پێده‌رى ئه‌نجامه باشه‌كانمان بیت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى شایسته تریش به‌ده‌ست بهێنین له داهاتوودا.
كارزان كانه‌بی
