گه‌نج و پیرى شه‌قلاوه ڕوو له یارى مه‌له‌وانى ده‌كه‌ن
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه ده‌نالێنن و رێگه چاره‌سه‌ریش بۆ ڕزگاربوونیان ته‌نیا وه‌رزش كردنه، قه‌زاى شهقلاوهى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر یه‌كێكه له‌و قه‌زایانه‌ى كه هاووڵاتیانى ئه‌و شارهگرنگى زۆر به بوارى وه‌رزشى ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده ئێستا وه‌رزى زستانه وه‌رزشكردن له‌م ناوچه چیانه تاڕاده‌یه‌ك قورسه، به‌ڵام ئاره‌زوو و هیواى وه‌رزشكاران رێگر نه‌بووه له‌به‌رده‌م وه‌رزشكردنی دانیشتوانى شه‌قلاوه، مه‌له‌وانگه و هۆڵى داخراوى به‌سمه به‌سیر یه‌كێك له‌و هۆل و مه‌له‌وانگه داخراوانهى كه وه‌رزشكارێكى زۆر ڕووى تێ ده‌كه‌ن بۆ به‌سه‌ربردنى وه‌رزش كردن گۆڤارى گوڵانیش له نزیكه‌وه بۆچوونى چه‌ند وهرزشوانێكمان وه‌رگرتووه له‌م باره‌یه‌وه بۆچوونى خۆیان هه‌بوو.
ڕاپۆرتى : كارزان كانه‌بی
فه‌رهه‌نگ سابیر دانیشتووى قه‌زاى شه‌قلاوه له باره‌ى هاتنى بۆ مهلهوانگهداخراوهكان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى"هاتنم بۆ ئه‌م مه‌له‌وانگه داخراوه دوو هۆكار هه‌یه یه‌كیان وه‌كو وه‌رزش و هێزى جه‌سته‌یی ئه‌وه‌ى تریش وه‌كو لایه‌نى ته‌ندرووستى زیاتر ،گوتیشى " لێره خه‌ڵكى زۆره سه‌ردانى ده‌كات مهلهوانێگى پاك و خاوێنه لایه‌نى ته‌ندرووستى ڕه‌چاو كراوه ، وه‌رزشیش یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانى ژیانى مرۆڤ ئه‌ویش په‌یوه‌سته به كه‌لتور و ئاستى رۆشنبیری ئه‌و كه‌سانه‌ى له شه‌قلاوه داده‌نیشن ، قه‌یرانى ئابوریش هه‌یه ئه‌ویش كاریگه‌رى كردۆته هه‌موو سێكته‌ره‌كانى ژیان كه‌رتى گه‌شت و گوزاریش ، ڕه‌نگه ئێستا وه‌رزى زستانیش بێ كه خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كى زۆر ڕوو له مه‌له‌وانگه‌كان نه‌كات به‌هۆى سه‌رماوه ، به‌ڵام به گشتى زۆر باشه.
عیماد خۆشناویش یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه له شارى هه‌ولێره‌وه هاتبوو بۆ قه‌زاى شه‌قلاوه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌له‌وانى بكات ئه‌و بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" هاتنم بۆ شارۆچكه‌ى شه‌قلاوه خۆشیه‌كى خۆى هه‌یه بۆمن، منیش وه‌كو گه‌نجێك كه هاتوومه‌ته ئێره بۆ وه‌رزش كردن و سه‌ردانى كردنى مه‌له‌وانگه‌ى وه‌رزشى داخراو لێره هه‌ست به ئاسوده‌یی ده‌كه‌م، لێره وه‌رزش زۆر به سوده بۆ جه‌سته‌یی مرۆڤ منیش هاتومه‌ته ئێره بۆ مه‌له‌وانى كردن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروستیه‌كى باشم هه‌بێت، لێره پێشوازیه‌كى گه‌رم له هاووڵاتیان ده‌كرێ ، هیوادارم هاوڵاتیانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕوو له وه‌رزش بكه‌ن چونكه سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئێستاش كه وه‌رزی زستانه خه‌ڵك ڕوو لێره ده‌كات چونكه ئاوه‌كه گه‌رمه و هیچ گرفتێكى نییه.
ئاراس ره‌سول به‌رێوه‌به‌رى مه‌له‌وانگه‌ى به‌سمه سه‌فیر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئێمه تاكه هوتێلین له قهازى شه‌قلاوه كه‌وا مه‌له‌وانگه‌ى داخراوساونا و جاكوزى و بوخار و هۆڵى وه‌رزشى تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه ، لێره بۆ هه‌موو كه‌سێك كراوه‌یه مهلوانگهكهمان سه‌ردانى كردنى زۆره له هه‌موو شاره‌كانى كوردستان خه‌ڵك دێت له هه‌ولێرو و دهۆك و سلێمانى و كه‌ركووك ئه‌وه‌ى دێت جارى وایه به ته‌له‌فۆن شوێن ده‌گرێت له رێگاى ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانمان ، زۆر جاریش خێزانه‌كان به شێوه‌ی چه‌ند كاتژمێری بۆخۆیان ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا خۆیان لێره بن، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى سه‌ردانى ئێره ده‌كه‌ن زۆرن هه‌یه بۆ وه‌رزش دێت پشتیان ئازاری هه‌یه و كه‌سى واش هه‌یه بۆ وه‌رزش كردن دێت، لێره بۆ هه‌ردوو ئاستى ئافره‌تان و پیاوانه له دوو كاتى جیاواز، خه‌ڵكى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقیش كه دێنه شه‌قلاوه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، له ڕووى تهندروستیهوهش ئێمه زۆر جۆره ده‌رمان به‌كار ده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ى هاونشتیمانیان دووچارى هیچ نه‌خۆشێك نه‌كه‌ون و پشكنیشى بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارى ئه‌و ئاواش بین،نرخهكانیشمان زۆر هه‌رزانه و له چاو ئه‌و باره داراییه‌ش ئێمه نرخه‌كانمان دابه‌زاندووه به نزیكه‌ى سه‌دا حه‌فتا بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین كه‌س سوودی لێ ببینێ ، هیوا خوازام خه‌ڵكى زیاتر ڕوو له وه‌رزش بكه‌ن چونكه زۆر كات خه‌ڵك دێته ئێره ته‌نیا بۆ نه‌خۆشی له‌كاتى كه ته‌ندروستى باشه سه‌ردانى هۆڵه‌كان ناكات، ئێمه‌ش لێره ڕاهێنه‌رى تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه كه زانیارى ته‌واوى له‌سه‌ر وه‌رزش و مه‌له‌وانى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین سوود بگه‌ینێ به‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
مامۆستا حوسێن شه‌قلاوه‌یی ڕاهێنه‌رى یارى مه‌له‌وانى له‌باره‌ى ئه‌و یارییه گوتى" گرینگی وەرزشی مەلەوانی لە رووی لە رووی جەستەى،رێکی لەش دابەزاندی کێش باشترکدنی کۆئەندامەکانی لەش (هەناسەدان)،(سووری خوێن) - نەهێشتنی ئازاری لەش بەتایبەت لە پشت، لە رووی دەروونی بەخشینی ئارامی دەروونی -گۆرینی هەڵسوکەوت لە گرژیەوە بۆ هێمنی،كوتیشى تەمەنی سێ ساڵییەوە پێویستە راهێنانی فێرکردنی مەلەوانی ئەنجام بدرێت له باره ى رێنمای چییە بۆ ئەوکەسانەی بەشداردەبن لە مەلەوانگەکان پێویستە پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدەن، بە گوێرەی رێنمایەکانی راهێنەر لە کاتی فێربوون هەلسوکەوت بکەن. بەرلە چوونە ناو ئاو جلوبەرگی تایبەت بکەنە بەریان و گەرماو (دووش) بکەن.هەروەها بەرێگای زانستی فێری مەلەوانی ببن،مەلەوان پێویستە یەک کاتژمێر زیاتر لە نێو ئاو نەمێنێتەوە،چونکە لەو ماوەیە 700 تاوەکو 7500 مالۆری دەسوتێ. مانەوەی زیاتر ئەبێتە هۆی سوتانی ماسولکەکان،لە ماوەی (30 تاوەکو 40) رۆژمان پێویستە تا مەلەوانێکی پێگەیشتو پێبگەیەنین، پێویستە لە هەر هەفتەیەک دووجار ساونا بەکاربهێندرێت. بۆ هەر جارێک (10 تاوەکو 15 خولەک) زیاتر نەبێت. وە دوای دەرچوون لە ساونا پێویستە بە ئاوی ساردخۆمان بشۆین.تاوەکو پلەی گەرمی لەشمان هاوسەنگ بێت،پێویستە لە هەفتەیەک سێ رۆژ بۆ هەر جارێک (10 تا 15 خولەک) لە ژووری هەڵمیدا بمێنینەوە، رۆیشتن بە پێ لە ژینگەیەکی پاک، بەتایبەت لە بەیانیان بەگرینگتین و بەسودترین وەرزش دادەنرێت. پرسیار : چەند کاتژمێر پێویستە پێش مەلەوانی و دوای مەلەوانی نان بخۆیت. وەڵام: پێویستە دوو کاتژمێر بە لە مەلەوانی خۆراکێکی باش بخۆیت. بەڵام دوای مەلەوانی تا خۆمان دووربگرین لە خواردنی چەوری و شیرینی، کارێکی باشە. ئەتوانرێت بە میوە بری برسیەتیەکە بشکێنین .
