هۆزان ئازاد بهوپهرى شانازییه‌وه یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ده‌كه‌م
خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی پڕیه‌تى له یاریزانى كوردى ئه‌ستێره كه یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقی به پاره‌یه‌كى زۆر ئه‌و یاریزانانه‌یان ڕ‌ازى كردوه به یارى كردن له ریزى یانه‌كانیان یه‌كێك له‌م كوڕه یاریزانانه‌ش هۆزان ئازادى یاریزانى پێشووى یانه‌ى زێره‌ڤانییه كه له خولى كوردستان یارى بۆ ئه‌م یانه‌یه كردووه ئه‌مساڵیش له ریزى یانه‌ى به‌غداد یارى ده‌كات، له‌باره‌ى یارى كردن له خولى عێراقیش هۆزان ئازاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" ئاستى خولى عێراقی زۆر به‌هێزه چونكه یانه‌كانى عێراقی هه‌مووى خاوه‌نى یاریزانى به‌توانان له‌سه‌ر ئاستى خوله‌كه و جگه له‌وه‌ش یانه‌كان پشتیان به یاریزانى پیشه‌گه‌ر به‌ستووه ئه‌وه‌ش زیاتر خوله‌كه‌ى به‌هێز كردووه، ئه‌مساڵیش ئاستى باشم پێشكه‌ش كردووه هه‌رچه‌نده گرێبه‌ستى تریشم هه‌بووه له‌لایه‌ن یانه‌كانى تر‌ى خولى عێراقی، به‌ڵام یانه‌كه‌م ڕ‌ازى نه‌بووه ده‌ستبه‌ردارم پێ بدات و پاره‌ى زۆرم لێ داوا ده‌كه‌ن بۆیه ناتوانم ده‌ستبه‌ردارى یانه‌ى به‌غداد بم، له‌باره‌ى یارى كردنیشى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان گوتى" بهوپهرى شانازییه‌وه ئاماده‌م یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان بكه‌م و بۆمنیش وه‌كو یاریزانێكى كورد خۆشترین هه‌سته كه بتوانم خزمه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى ووڵاته‌كه‌م بكه‌م، بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش گوتى" تاكو ئێستا بانگهشت نه‌كراوم به‌ڵام هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى له یارییه‌كانى داهاتوو باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م و ده‌سته‌ى ڕاهێنه‌رانیش به هۆى ئاستمهوه بانگه‌شتم بكات، گوتیشى" هیچ گرفتێكم نییه له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌غداد زۆریش رێزم ده‌گرن له ئیداره‌ى یانه‌كه و یاریزانان و هانده‌ران بۆیه ئه‌وه‌ى له‌توانام بێت خزمه‌ت به تیپه‌كه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى به‌غداد.
كارزان كانه‌بی
