هاوكار له‌تیف له یانه‌ى پێشمه‌رگه ئاسوده‌یه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌مساڵ به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌میر بابۆى ڕاهێنه‌ر چاوى له‌وه‌یه ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ده‌سته‌به‌ربكات، ئێستاش كێبركێ له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى تر ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته له خوله‌كه، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ش بۆ پاڕاستنى هه‌ڵگرى نازناوى وه‌رزى رابردوو ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك یاریزانى هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه‌ى یه‌كێك له‌م یاریزانانه هاوكار له‌تیفى یاریزانى پێشووى یانه‌ى نه‌ورۆزه ، ئه‌مساڵ هاوكار ئاستێكى باشى له‌گه‌ڵ یانه‌یه پێشكه‌ش كردووه له باره‌ى یارییه‌كانى خولى كوردستان و هاتنى بۆ پێشمه‌رگه ئه‌و بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" خولى كوردستان ئه‌مساڵ خولێكى به‌هێزه ئاستى هه‌موو یانه‌كانى كوردستان له یه‌كترى نزیكه، به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه‌ش به دوو قۆناغ بههێزیهكى تر‌ى به‌خشیته خوله‌كه ئێمه‌ش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر چاومان له‌وه‌یه بتوانین ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین، هاتنم بۆ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌یه بتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه خولى كوردستان به‌ده‌ستبهێنم ، له‌باره‌ى وه‌رزشى شارى سلێمانیش ناوبراو گوتى" هه‌ندێ كێشه‌ى دارایى یانه‌كان و بارودۆخى وه‌رزش له سلێمانى باش نییه و وه‌رزش خراپه ئه‌گه‌ر وا بڕوات زۆرتریش خراپ ده‌بێت ئێستا ته‌نیا یانه‌ى نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى وه‌رزش ده‌كه‌ن گرنگى به وه‌رزش و یاریزانان ده‌ده‌ن ، له یانه‌كانى تر زۆر گرنگى به یاریزانان نادرێت ، له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كانى تریش ناوبراو گوتى" له كوردستان چه‌ندین یانه‌ى پێ گوتووم بۆ یارى كردن، به‌ڵام من پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرم به باشتر زانى چونكه یانه‌یه‌كى گه‌وره و خاوه‌ن ئه‌زموون و یاریزانى به‌توانایه، ئامانجى من له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنانى نازناوى خولى كوردستانه ئێستاش خولى كوردستان زۆرى ماوه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كان كێبركێ بكه‌ن هێشتا تیپه‌كان ده‌توانن كێبركێ له‌سه‌ر نازناوه‌كه بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
