شێروانه سێ خاڵى گرنگی له هه‌ولێر وه‌رگرت
شێروانه سێ خاڵى گرنگی له هه‌ولێر وه‌رگرت
كارزان كانه‌بی
له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى حه‌وته‌مى خولى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان له قۆناخى یه‌كه‌مى خوله‌كه له‌سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له هانده‌رانى وه‌رزش دۆست له ژێر لێزمه‌ى بارانى ڕه‌حمه‌ت هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێر و شێروانه‌ى قه‌زاى كه‌لار ڕووبه‌رووى یه‌كتری بوونه‌وه له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه كوڕانى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ فیكه‌ى ناوبژیوان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردبووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن گۆلێك تۆماربكه‌ن له یارییه‌كه عه‌لی كاكه‌مینه هێرشبه‌رى یانه‌ى شێروانه هه‌ر زوو به‌ختى خۆى تاقى كرده‌وه به لێدانێكى سه‌ر به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ى نه‌پێكا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیڤان خالید و بارزان شێرزاد هه‌وڵى گه‌یشتنى تۆپه‌كانیان ده‌دا به ناو هێلى سزاى تیپى شێروانه ، له خوله‌كانى (11) عه‌لى كاكه‌مینه هه‌لێكى ئاسانى گۆڵكردنى له ده‌ستدا كاتێك خۆى گۆڵپارێزى هه‌ولێر مایه‌وه نه‌یتوانى گۆڵ تۆماربكات، دواتریش بیلال ساڵح به‌ختى خۆى به لێدانێكى به‌هێز تاقى كرده‌وه به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو ، له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانى هه‌ولێر له‌رێگاى هه‌ریه‌ك له یاریزانان هه‌رێم ته‌حسین وهۆگر حوسێن ئیڤان خالید له خوله‌كه‌كانى 31و 33و 36 به‌ختى خۆیان تاقى كرده‌وه به‌ڵام نه‌ینتوانى هیچ ئامانجێك بپێكن ئه‌م گێمه‌ش یاریزانانى یانه‌ى شێروانه باشتر ده‌ركه‌وتن له یاریگا سه‌رئه‌نجامیش هه‌ردوو تیپ به بێ تۆماركردنى گۆڵ له یاریگا هاتنه ده‌ره‌وه، له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه ڕاهێنه‌رانى هه‌ردوو یانه به رێنماییه‌كانیان یاریزانانیان خسته‌وه نێو یاریگا به ئامانجى گۆڕینى ئه‌نجامى یارییه‌كه ، یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر هه‌موو هه‌ولێكیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى یارییه‌كه بگۆڕن به پشت به‌ستن به یاریگاو ئاماده‌بوونى هانده‌رانیان ، له‌م گێمه‌ش هه‌ریه‌ك له یاریزانان ئیڤان خالید و ئه‌حمه‌د خالید له‌خوله‌كه‌كانى 53و 55 دوو لێدانى به‌هێزیان ئاراسته‌ى گۆڵى شێروانه كرد به‌ڵام بێ سوود بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا ساڵح نایف هێرشبه‌رى یانه‌ى شێروانه له هێرشێكى پێچه‌وانه تاكه گۆڵى سه‌ركه‌وتنى یانه‌كه‌ى تۆماركرد، له دواى ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشبه‌رانى یانه‌ى هه‌ولێر خۆیان رێكخسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى یارییه‌كه بگۆرن له‌م ناوه‌شدا هه‌ریه‌ك له یاریزانان یونس شوكر و بارزان شێرزاد و هۆگر چه‌ند هه‌ولێكیان دا بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى یارییه‌كه، به‌ڵام گشت هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوو تا خوله‌كى 94ى یارییه‌كه كاتێك ناوبژیوانى یارییه‌كه لێدانێكى سزاى بۆ یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ژماركرد و بارزان شێرزاد سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له جێ به‌جێ كردنى نه‌یتوانى گۆڵ تۆماربكات، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به سوودى یانه‌ى شێروانه به كۆتایی هات(1-0) گۆڵ یاریزانانى شێروانه به سێ خاڵى گرنگ گه‌ڕانه‌وه بۆ شارى گه‌رمیان، له‌یارییه‌كه‌شدا ناوبژیوان چه‌ند كارتێكى زه‌ردى به‌ڕووى یاریزانان به‌رز كرده‌وه.
