نوشین نعیمی یاریزانی ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران

نوشین نعیمی یاریزانی ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران
نوشین نعیمی یاریزانی ھەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران
لەدایک بووی ١٠/١/١٩٨٨ شاری سنەم.
یاریزانی فوتساڵی ھەڵبژاردەی ئێران لەسالی ٢٠١١ ودەستپێکی ژیانی وەرزشیم لەگەڵ یانەی استقلالی تەھران بوو وە یاریم بۆچەندیانەیەکی جیاوازی تر کردووە وەکو نەفت ئابادان و نەسر شیراز وتربیت سنندج وبھارھمدان وشھرداری سنندج ....وە وەکو پیشەگەرێک لەخولی نایابی کوردستانی باشووریاریم بۆ چەند یانەیەک کردووە وەکو پیرەمەگروون لەوەرزی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ وە لەوەرزی ئەم ساڵ ٢٠١٨ یاریم بۆ یانەی ئافرۆدیت کرد لەچەند یاریەک وەبەھۆی قەیرانی دارایی یانەکەوە نەم توانی تا کۆتای یاری بکەم بەھیوای پێشکەوتنی زیاتری وەرزشی بۆ وەرزشی کوردسانی باشوور.
سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوانانی خولی ڤوتسالی کوردستانیش
ئاستی داوە رە کان باشە،بە ڵام ھەڵەشیان ھەیە ھە وەک یاریزانان و راھێنە ران کەئەوانیش ھەلە دەکەن، ھەر چەند ھەڵە کانیان گەورە نیە کەوا کار لەسەر ئەنجامی یاریەکان بکات.
ئاستی خولی نایابی کوردستانیش زۆرباشە،تیپە بەشداربووەکان بەھێزن و ئاستیان باشە و زوربەی تیپەکان ئاستیان لەیەکەوە نزیکە،بە لام ھیوادارم تیپی ئافرودە یت بە ئاست و ئە نجامیکی باش سە رکە وێت ولەچوارگۆشەی زێرینیش باشترین ئاست پێشکەش بکات و ببێتە پاڵەوان .
لەبەر ھۆکاری ئەمنی شاری کەرکوک تیپەکانی کەرکوک کشانەوە بەداخەوە بۆیە ھۆی کشانەوەیان لەخولەکە،
بەدلنیایە وە تیپە کانی تر کەلەبەر ھۆکاری مادی نە یاتوانی بە شداری خولی ئەمسال بن ئەگەر بە شدار بواین خولەکە بە ھێزتر ئەبو ململانی بۆ بەدەستھێنانی نازناوەکە قورستر ئەبوو.
من تەنیا بۆئەم وەرزە پەیوندیم کردووە بەیانەی ئافرودیتەوە،لە ئێستادا ناتوانم بریار بدە م لە سە ر داھاتوی یاریکردنم .
سوپاس بۆ ئەم دەرفەتی ئێووە .
دیمانە:دانا بەگزادە
Top