ئاستی کچان وەکو پێویست نییە
ئاستی کچان وەکو پێویست نییە
ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە خاوەنی چەندین کچە یاریزانی بەتوانایە لە یاری تۆپی بالە یەکێک لەم یاریزانانەش کە خاوەن ئاستێکی بەرزە لە یاری تۆپی بالە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، خەدیجە قادر کاپتنی یانەی تەقتەق یەکێکە لە کچە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەی ، ئەو لە یەک کاتدا دوو کار دەکات ھەم ڕاھێنەر ھەم یاریزانیش ناوبراو خاوەنی چەندین ئەنجامی ئەنجامی گەورەی لەگەڵ تیپەکەی بەدەستھێناوە لە ھەردوو خولی نایابی تۆپی بالەی کوردستان و عێراقیش ، ناوبراو لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٠ی ناحیەی تەقتەقە و دەرچووی پەیمانگای وەرزشیە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
کارزان کانەبی
*ئاستی یاری تۆپی بالە چۆن دەبینی ؟
- لە ئێستادا ئاستی یاری بالە لە کوردستان بەبەراورد بە ساڵانی زوو زۆر باشترە، بەڵام بەبەراورد بە جیھانی بالەی کچان زۆر لاوازە.
*ئەی لەسەر ئاستی عێراق کە تۆ لە ھەردوو خولەکە بەشداری؟
-عێراقیش بە ھەمان شێوەیە، بەڵام خولی عێراقی زیاتر گرینگی پێ دەدرێت و خولەکان باشتر بەرێوە دەچن و ڕاگەیاندیش زیاتر گرنگی پێ دەدات.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری تۆپی بالەی کچان بەرەوو پێش بچێت؟
- کردنەوەی خولی بەردەوام لە سەر ئاستی ناوەندەکانی خوێندن و ناوەندەکانی وەرزش و کردنەوەی فێرگە بۆ پێگەیاندنی یاریزانان و کردنەوەی خولەکانی کوردستان بەبەردەوامی ئەوانە ھەمووی ھۆکارە بۆ ئەوەی ئەم یارییە زیاتر پێشووە بچێت.
*بۆچی یانەکەتان گرنگی زۆر بە یاری بالەی کچان دەدات لە چاو یارییەکانی تر؟؟
- لە ھەموو کوردستان بگرە لە جیھانیش وایە ھەر یانەیەک بە بەشێک لە یارییەکانی بە ناوبانگە زیاتر گریتگی بەو یارییە دەدات تا لە بەشێک دەربکەوێت ، ئێمەش لە سەرەتاوە کچانمان باش ھاتۆتە پێش .
*گرفتەکانی کچان لەبەردەم بەردەوام بوونیان لە وەرزش؟
- ھۆکاری ئەوەی کە تاکو ئێستا نەتوانراوە بەتەواوی بەربەستەکانی دابو نەرین و کۆمەڵایەتی ببڕین و کچانمان وەک پێویست رێگەیان پێ نادرێا بۆ وەرزش زۆر کات ھاوسەرگیری و منداڵ دەبێتە رێگر یان زەحمەتی وە نەبوونی بە ئابوری کردنی یارییەکە واتا ھاوکاری.
*ئاستی یاری بالەی کچان بەرەوو پێشچوونی بەخۆیەوە نەبینیوە لە ماوەی ڕابردوو؟
- نەخێر ئاستی کچان وەکو پێویست نییە، خراپی یانەکانە ھەندێک یانە دەردەکەون ئاستەکە وەک گووتم زۆر بەرز نییە.
*ھیواو و ئاواتت وەکو کچە وەرزشکارێک؟
-ھیواو ئاواتم ئەوەیە یانەکەم یاری بالەی کچان زیاتر بەرەوو پێش ببات و کچە یاریزانی تازە بێنێتە پێشەوە زۆر حەز دەکەم لە داھاتوو لەم باشەی وەرزش خزمەت بکەم.
* ھیچ گرێبەستێکت پێشکەش کراوە؟
-بەلێ لە ھەریەک لە یانەکانی کۆیە و ڕانیە و برایەتی گرێبەستم بۆ ھاتووە، بەڵام من یاری کردنم لە یانەی تەقتەق زۆر پێ باشترە خزمەتی شارەکەی خۆم بکەم.
*لە ستافی تازەی کارگێڕی یانەکەتان ڕازی؟
- یانەکەمان ستافی تازەی دەستنیشان کردووە ماوەیەکە دەست بەرکاربووینە ، بەڵام سەرەڕای ئەو قەیرانەی دارایی و نەبوونی داھات و بوودجە بەڵام توانیان تیپی بالە بەشداری لە خولی عێراق بکات و تیپی کۆنفۆش بنێرنە ووڵاتی تورکیا ھیوای بەردەوامی و کاری باشیان بۆ دەخوازم.
*لە یەک کاتدا ڕاھێنەر و یاریزانی ئەوە چۆنە؟
-جگە لە یاریزانی یانە وەکو ڕاھێنەری ڕاھێنەریش مامۆستا حەسۆ لە فێرگەی پێگەیاندنی کچی تازەپێگەیشتوو ماوەی زیاتر لە بیست مانگە خەریکی کارکردنم ،حەزیش دەکەم لە دوا رۆژ وەکو ڕاھێنەر بەردەوام بم.
*داواکاری و پێش نیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی چییە؟
-داواکارم ئەوەیە زوو زوو خول بکرێتەوە ھاوکاری جدی بن لەم بوارە بەتایبەت بەرپرسانی حکومی و حزبی و ناوەندەکانی وەرزشی شارەکان بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە وەکو خۆی بمێنێتەوە .
*ئامانجتان چییە لە کردنەوەی فێرگەی تۆپی بالەی کچان؟
-بەلێ ماوەیەکەی زۆرە ئەم فێرگەمان ھەیە بەھیوای ئەوەین بتوانین یاریزانی باشیان لێ درووست بکەین.
*خانەوادەکەت چۆن ھاوکاریت دەکەن؟
-زۆر سوپاسی خانەوادەکەم دەکەم کە ھەمیشە ھاوکار و پاڵپتشمن زۆر سوپاسی ھاوسەرەکەم دەکەم، داوای لێبوردن لە منداڵەکانم دەکەم زۆر کات نەمتوانیوە وەکو پێویست لەگەڵیان بم بەھۆی مەشق و ڕاھێنانەکانەوە.
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە کە بەردەوام لە خزمەتی وەرزشکارانن لە شارەکانی کوردستان، سوپاسی ڕاھێنەری یانەکەمان مامۆستا حەسۆ دەکەم ھەمیشە وەک برایەتی دڵسۆز مامۆستا و ڕاھێنەر ھاوکارم بووە .
فؤتؤ: دانا بةكزادة
