ھەندرێن چاوی لە ئەنجامی گەورەیە

ھەندرێن چاوی لە ئەنجامی گەورەیە
ھەندرێن چاوی لە ئەنجامی گەورەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەندرێن ئەم وەرزە ئامادەکاری پێویستیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ بکەن لەگەڵ یانەکانی تری بەشدار لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، ستافی ڕاھێنەرانی یانەکەش ئەمساڵ زیاتر پشتیان بەیاریزانانی لاوی یانەکە بە ستووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامێکی شایستە دەستبەر بکەن، کارگێڕی یانەکە و ڕاھێنەرانیش پلانی تۆکمەیان داناوە بۆ ئەوەی سەرکەوتنی گرنگ بەدەست بھێنن، لەبارەی ئامادەکارییەکانیش دلشادمەعروف ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی ھەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" خولی کوردستان ئەمسال سیستەمەکەی جیاوازە ئەوەش گرنگیەکی زۆری ھەیە بۆ سەرج م تیپە بەشداربووەکانی خولەکە، ئێمەش لە رووی ئامادەکارییەوە زۆر باشین و گرفتی ئەوتۆمان نییە ، ھەموو بە یەکەوە چاومان لەوەیە بتوانین ئەنجامێکی باش لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بەدەست بھێنن، خولی کوردستانیش ئەمساڵ بەھێزی بەخۆیەوە دەبینی چونکە زۆربەی تیپەکان چاویان لەوەیە ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنن و خاوەن یاریزانی بەتوانان، ئێمەش وەکو یانەی ھەندرێن ھیچ گرفتێکمان نییە و تیپەکەمان ھەمووی لاوە دەمانەوێ ئەنجامی باش بەدەست بھێنین.
کارزان کانەبی
Top