ھاورێ جەلال گەڕایەوە خولی کوردستان
دوای ئەوەی ھاورێ جەلال یاریزانی پێشووی یانەی سلێمانی و یانەی پێشمەرگەی ھەولێر ڕووی کردە شاری سلێمانی بۆ یاری کردن لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی و گەیشتن بە ریزی ھەڵبژاردەی عێراقی، بەڵام دوای ماوەیەک یاری کردن لە ریزی یانەکە لە خولی عێراقی بڕیاری گەڕانەوەی دا بۆ ریزی یانەیەکی باشوری کوردستان و یاری کردن لە خولە گەورەی کوردستان، لەبارەی چوونیشی بۆ شاری کەربەلا ھاورێ جەلال بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێگ چوومە ریزی یانەی کەربەلا کردووە بۆ ئەوەی لەخولی عێراقی یاری بۆ ئەو تیپە بکەم لەسەر داوای حەیدەر مەحمود چوومە ئەو یانەیە، لەو تیپەش بە شێوەیەکی سەرەکی یاریم دەکەم ئەوەش بۆ من زۆر خۆشە، گوتیشی زۆر یانەش نییە لە کوردستان بۆ خولی عێراقی بۆیە ناچارین بچین لە یانەی تر یاری بکەی، ئامانجی من ئەوە بوو بۆ ھەر یانەیەک یاری بکەم بە شێوەی سەرەکی یاری بکەم ، پێشووتریش یانەی نەفتی شاری بەغدا داوای گرێبەستی لێم کردبوو ، بەڵام لەبەر سلێمانی ڕەتم کردەوە بۆ لە خولی کوردستان یانەی برایەتی و زێرەڤانی پێیان گووتوومە بۆ یاری کردن بەڵام من ئێستا گەڕاومەتەوە کوردستان بە یەکجاری گرێبەستم لەگەڵ یانەی نەورۆز کردووە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بە درێسی ئەو یانەیە یاری دەکەم، چوونیشم بۆ خولی عێراقی بۆ ئەوە بوو لە رێگای خولی عێراقی بگەمە ھەڵبژاردەی عێراق بچمە ریزی تیپە جەماوەرییە کان و یاریی بۆ ئەوان بکەم بەھیوای ئەوەشم لە خولی کوردستان لەگەڵ یانەی شارەکەم بتوانم ئاست و ئەنجامێکی شایستە پێشکەش بکەم.
کارزان کانەبی
