لە رووی ھونەرییەوە کشانەوەی سیروانی نوێ زەرە بۆ شاری سلێمانی

لە رووی ھونەرییەوە کشانەوەی سیروانی نوێ زەرە بۆ شاری سلێمانی
رزگار عەلی ڕاھێنەری سیروانی نوێ
لە رووی ھونەرییەوە کشانەوەی سیروانی نوێ زەرە بۆ شاری سلێمانی
کشانەوەی یانەی سیروانی نوێ لە خولی نایابی کوردستان و پەرش و بلاو بوونی یاریزانانی تیپەکە بە سەر تیپەکانی بەشدار لە خولەکانی کوردستان زیانی وەرزشی بە تیپەکە گەیاندووە ئێستاش سیروانی نوێ ھیچ تیپێکی بۆ خولی نایابی کوردستان نییە، لەبارەی کشانەوەی تیپەکەش رزگار عەلی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" کشانەوەی یانەی سیروانی نوێ زیان بوو بۆ وەرزشی کوردستان ، بەڵام سەرۆک و دەستەی کارگێڕی تیپ بڕیار دەدەن یاریزانان و ڕاھێنەر مووچەیان ھەیە ، وەکو لایەنی ھونەر زیان بوو بۆ وەرزشی شاری سلێمانی بەڵام ئەو بڕیارە دراوە، لەبارەی مانەوە و داوا کردنی لە یانەکانی تریش گوتی" تاکو ئێستا من لەگەڵ یانەی سیروانی نوێ ماوم وەکو ئەدەبیەن پیوەستم بە تیپەکە ھەرچەندە ھیچ تیپێکیش نەماوە ، بەڵام لە لایەن یانەکانی تر ھیچ گرێبەستێکم بۆ نەھاتووە ، لەبارەی داھاتووی خۆشی گوتی" من وەکو ڕاھێنەر چاوەڕوانی بەرنامەی ئەوانم یانیش ئەگەر یانەیەکی داوایان کردین ئەوکات قسەی خۆمان دەبێت، لەبارەی دەنگۆی رێکەوتنی نێوان یانەکانی سلێمانی و سیروانی نوێ بۆ کشانەوە لە خولی پلە یەک و پلە نایابی کوردستان رزگار گوتی " ئەوەی من ئاگادار بم یانەی سیروانی نوێ پاڕ ساڵ بەشداری کردووە بەڵام کە سلێمانیش کشاوەتەوە ھیچ رێکەوتنێک نەبووە تەنیا بڕیاری ئیدارەی یانەکە بڕیاری داوە ئەگەر نا بلێ رێکەوتنی پێشوەختە ھەبوو بێ شتی وا نەبووە ، منیش وەکو ڕاھێنەری یانەکە بەردەوام بوویمە لە کارەکانی خۆم.\
کارزان کانەبی
Top