ھەندرێن و ئارارات خاڵەکانیان دابەشکرد
ھەندرێن و ئارارات خاڵەکانیان دابەشکرد
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لەسەر یاریگای یانەی ھەندرێن بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزش دۆست، ھەردوو یانەی ھەندرێن و ئاراراتی پیرمام ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەگەڵ فیکەی نەوزاد ساڵحی ناوبژیوانی یارییەکە یاریزانانی ھەندرێن بە پشت بە ستن بە یاریگاکەی خۆیان پلانی ھێرشبەرییان پەیڕەوکرد لە یارییەکە بۆ ئەوەی بتوانن فشار بخەنە سەر گۆڵی غەفور عوسمانی گۆڵپارێزی یانەی ئارارات بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆلێک، بەڵام ئامانجەکەیان نەپێکا و یاریزانانی یانەی ئاراراتیش زیاتر لە ناوەڕاستی یاریگا یارییان دەکرد، لەم گێمەش ھەریەک لە یاریزانان (ئامانج ئەکرەم و فەرھەنگ تەھا و عامر فازل)چەند ھەلێکیان لە کیس دا، ھێرشبەرانی ئاراراتیش محەمەدھادی و سەنگەر محەمەد بە چەند لێدانێک بەختی خۆیان تاقی کردەوە بەڵام گشت ھەوڵەکان بێ سوود بوو ئەم گێمە بەبێ گۆڵ بە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە ڕاھێنەرانی ھەردوو یانە ھەموو پلانێک گۆڕانکاری بوو لە ئەنجامی یارییەکە و تۆمارکردنی گۆلێک بوو، ھەردوولاش چەند گۆڕانکارییەکیان لە ریزی پێکھاتەی تیپەکەیان ئەنجامدا، لەم گێمەش تاڕادەیەک یاریزانانی یانەی ئارارات باڵا دەستی خۆیان لە یارییەکە پێشاندا بە رێکخستنی زنجیرە ھێرشێکی یەک لەدوای یەک لەلایەن ھەریەک لە یاریزانان (جێگر عەزیز و عەلی عەزیز و سەنگەر محەمەد و عەلی عەزیز)چەندین ھەڵی ئاسانی گۆڵکردنیان لە یارییەکە لە دەستدا ، لەبەرامبەریشدا یانەی ھەندرێن زیاتر بە تۆپی درێژ یارییان دەکرد، سەرئەنجامیش ھەردوولا بە بێ گۆڵ لە یارییەکە ھاتنە دەرەوە و ھەر لایەک تەنیا خالێکی لە یارییەکە دەستەبەرکرد.
ئەنجامی یارییەکانی تریش بەم شێوی خوارەوە بوو
برایەتی-زێرەڤانی (٢-٢)گۆڵ
پێشمەرگەی ھەولێر-زاخۆ(٣-٠)گۆڵ
نەورۆز-شێروانە(٠-٠)گۆڵ
