ئەمڕۆ چوار یاری گرنگ بەرێوە دەچێت

ئەمڕۆ چوار یاری گرنگ بەرێوە دەچێت
لە خولی نایابی کوردستان
ئەمڕۆ چوار یاری گرنگ بەرێوە دەچێت
کارزان کانەبی
بڕیارە ئەمڕۆچوار شەممە یارییەکانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان درێژەی ھەبێت، لە میانی ھەفتەی دووەمی یارییەکانی خولەکەش چوار یاری گرنگ و بەھێز بەرێوە دەچێت، لە ھاوینە ھەواری پیرمام یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی تیپەکەی میوانداری یانەی زاخۆ دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردووە ، پێشمەرگە چاوی لە بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتنە لە خولی نایابی کوردستان، زاخۆش بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن و بەردەوام بوونت بە ئەنجامی باش گەشتی پیرمامی کردووە، لە شاری ھەولێریش یانەی ھەندرێن لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی تیپەکەی میوانداری یانەی ئاراراتی پیرمام دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ چاویان لەوەیە کە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنین، ھەندرێن بۆ درێژەدان بە ئەنجامی باش و بەردەوامبوون بە ریتمی سەرکەوتن دێنە نێو یاریگا، ئاراراتیش بە ئامانجی ئەنجامی باش ھاتۆتە ھەولێر چاوی لەوەیە کە یارییەکی باش بە ئامانجی سێ خاڵی یارییەکە بێنە نێو یاریگا، یانەی برایەتیش ئەمساڵ کە بە تیپێکی تۆکمەوە ھاتۆتە نێو کێبرکێیەکانی خولەکە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی زێرەڤانی بریندار دەکات بۆ ئەم یارییەش فاتیح حمە خانی پلانی سەرکەوتنی دووەمی بۆ تیپەکە دارێژوە و چاوی لەوەیە ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران، زێرەڤانیش ئامادەکارییەکی چڕی کردووە چاوی لەوەیە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بەدەست بھێنێت لە دەرەوەی یاریگای و قەرەبووی شکتی ھەفتەی ڕابردووشی بکاتەوە کە لەسەر یاریگاو لەبەردەم ھاندەرانی دووچاری شکست ببوو، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا یانەی نەورۆز لەیەکەم یاری خۆیدا بەسەرپەرشتی ڕاھێنەری تیپ یاسین عەبدولمەناف ڕووبەرووی یانەی شێروانەی قەزای کەلار دەبێتەوە ، کەلارییەکان بۆ ئەوە ھاتوونەتە سلێمانی قەرەبووی شکستی ھەفتەی ڕابردوو بکانەوە کاتێک لەبەردەم ھاندەرانی تیپەکەیان دووچاری شکست ھاتبوون، یانەی نەورۆزیش دەیەوێت یەکەم سێ خاڵی گرنگ لە دەستپێکی یارییەکانی بەدەست بھێنێت، یانەی ھەولێریش ئەم ھەفتەیە چاوەڕوان دەبێت، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر ٣٠-٢دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچن.

Top