نەورۆز دەبێتە نوێنەری شاری سلێمانی

نەورۆز دەبێتە نوێنەری شاری سلێمانی
نەورۆز دەبێتە نوێنەری شاری سلێمانی
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی نەورۆز ئەمساڵ نوێنەری شاری سلێمانی دەبێت لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان دوای ئەوەی یانەی سیروانی نوێ پاشەکشەی کرد لە خولەکە، قەیرانی دارایی تیپەکەی ڕانەگرتووە و بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیش ئەمساڵ دەستەی ڕاھێنەران ویاریزانان دەیانەوێ نوێنەری ڕاستەقینەی پارێزگای سلێمانی بن و ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بۆ شارەکە بەدەست بھێنن، لە بارەی ئامادەکارییەکانی تیپەکەش بۆ دەستپێکی خولی نایابی کوردستان دکتۆر یاسین مەناف ڕاھێنەری یانەی نەورۆز بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە و ماوەیەکی کەمە خۆمان ئامادە کردووە بۆ خولی نایابی کوردستان، ٤٥ رۆژە ئامادەکاری دەکەین و ھەشت مانگ و نیوە یاریزانانی ئێمە دانیشتوون ، بەڵام دەتوانین بارودۆخەکە بەرێ بکەین و بەوپەری بەھێزییەوە تیپەکەمان کۆکردۆتەوە بۆ چوونە نێو کێبرکێ خولەکە، چەند یانەیەکی شارەکانی کوردستان ئامادەکارییەکانیان پێشی ئێمە بووە ، شێوازی خولەکە و ەسروفاتی خول و یاریزانان ئەرکمان قورس بووە جەماوەری شاری سلێمانی چاوەڕێ ئێمە دەکەن پاڕ ساڵیش ئەرکمان زەحمەت بوویانەکەشمان تموحی زۆری ھەیە ، گوتیشی یاریزانان بە یەک دوو رۆژ مەشق کردن ئاستی نایتەوە مەشق و ئامادەکاری باشی پێویستە، لەبارەی قەیرانی دارایی تیپەکەش ناوبراو گوتی" بەلێ گرفتی داراییمان ھەیە و ئەمساڵیش سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەمان تەنیا بە مووچە یاری دەکەن و ھیچ گرێبەستێک لە یانەکەی ئێمە نییە بەھۆی ئەو بارودۆخەی داراییەوە نەمنتوانیوە ھیچ گرێبەستێکیش بکەین و تەعدایەکی زۆر قورس دەکەین ، لە بارەی گۆڕانکاری لە ریزی تیپەکەش گوتی " گۆڕانکاریمان کردووەو ٤٤بۆ٥ یاریزانی تازەمان ھێناوە و ناتوانین پیشەگەر بھێنین ئەگەر بە تەنیا مووچە بێت ئێستا تەنیا گۆڵپارێزێکی سوریمان ھێناوە پاڕیش لەگەڵمان بووە ، قورسە بۆئێمە یاریزانی عەرەبی خولی عێراق بھێنین چونکە لای ئەوان خولی عێراق گرنگترە ھیچ بیرۆکەیەکمان نییە یاریزانی عەرەب بھێنین ، لە بارەی کەمپی مەشقیش گوتیشی " ناتوانین بچینە دەرەوەی ووڵات کەمپە مەشقەکانمان زیاترلە ناو شاری سلێمانی بووە بۆ ئەوەی باشترین تیپ درووست بکەین.

کارزان کانەبی
Top