کۆسرەت بایز خۆی یەک لای نەکردۆتەوە

کۆسرەت بایز خۆی یەک لای نەکردۆتەوە
کۆسرەت بایز خۆی یەک لای نەکردۆتەوە
ھەرچەندە وەرزی ڕابردوو کۆسرەت بایز یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی یانەی شورتەی شاری بەغداد،بەڵام گەڕانەوەی یانەی ھەولێرو ئامادەکارییەکانیان بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی ھیوایەکی تری بە یاریزانە کوردەکان بەخشی بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەرێنەوە خولەکە گەورەکە، بەڵام دوورخستنەوەی یانەی ھەولێر لە خولی عێراقی یاریزانانی ھەولێری بێ ئومێد کرد لە یاری کردن لە خولەکە، یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکەش کۆسرەت بایزە کە تاکو ئێستا ھەر لە یانەی ھەولێر ماوە ، بەڵام ڕەنگە لە قۆناخی دووەمی خولی عێراقی لەگەڵ یەنەیەک رێکبکەوێ، لەبارەی چوونی بۆ یانەیەکی تری خولی عێراقیش کۆسرەت بایز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ئامانجم لە ھاتنەوە بۆ شاری ھەولێر یاری کردن بوو بۆ یانەی ھەولێر لە خولی عێراقی ، بەڵام بە دوورخستنەوەی یانەی ھەولێر غەدرو و زولێمکی زۆریان لە یانەکە کرد غەدریان لە ھاندەرانی ئەو شارەو ئیدارەی یانەکەش کرد کە ئەو ھەموو مەسروفاتەیان کرد، ئێستا دەبی جارێکی تر لەگەڵ یانەکانی خولی پلە یەک یاری بکەی کە ناویان وەکو یانەی ھەولێر نییە، بەڵام من تاکو ئێستا لەگەڵ ھەولێر بەردەوامم چاوەڕوانی ئەوەم ئەگەر یانەیەکی باش ھەبێت لەگەڵ من بگونجێت بۆ خولی عێراقی ڕەنگە بچمە ئەو یانەیە و یاری بکەم، گرێبەستیشم ھەبوو بەر لە گەڕانەوە بۆ یانەی ھەولێر، بەڵام لەبەر یانەی ھەولێر ڕەتم کردەوە ،ڕەنگە لە گواستنەوەی زستانە لەگەڵ یەکێک لە یانەکان رێک بکەوم.
کارزان کانەبی
Top