تەنیا ئەوەمان دەوێت کە خول و پاڵەوانیەتی بکرێتەوە

تەنیا ئەوەمان دەوێت کە خول و پاڵەوانیەتی بکرێتەوە
تابلۆ ئەبو بەکر یاریزانی تۆپی بالەی یانەی ئافرۆدێت
تەنیا ئەوەمان دەوێت کە خول و پاڵەوانیەتی بکرێتەوە
یانەی وەرزشیی ئەفرۆدێت یەکێک لەم یانانەی کە تایبەتە بە یارییەکانی ئافرەتان لە شاری سلێمانی و تیپی تۆپی بالەی یانەکەش یەکێک لە تیپە ھەرە بەھێزەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراقە کە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستە و کچە یاریزانانی بەتوانایە ، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کچە یاریزان تابلۆ ئەبوبکرە ئەو بە ئاستە بەرزەکەی ھەموولایەکی سەرسام کردووە کە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستەیە لەگەڵ یانەکەی لە ھەردوو خولی نایابی تۆپی دەستی کوردستان و عێراقیش ، ناوبراو لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٩ی شاری سلێمانیە و قوتابی پەیمانگای پەروەردەی وەرزشیە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
کارزان کانەبی
*ئاستی یاری تۆپی بالە چۆن دەبینی ؟
-ئاستی یاری تۆپی بالە بە ڕادەیەکی زۆر لاواز دەبینم بەھۆی نەبوونی پاڵەوانیەتی بەڵام وەک یاریزانی بالە یاریزانی زۆر ئاست بەرزمان ھەیە لە کوردستان، بەڵام ھیچ خول و پاڵەوانیەتیەک نییە یاریزانان تووشی نائومێدی بووە.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
-ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی تاڕادەیەکی زۆر ئەم یارییە زۆر لاواز دەبێت، چونکە یاریزان نازانێ بۆچی ڕاھێنان دەکات ئەگەر خول نەبێت یاریزانی بالە بەرەوو نەمان دەچێت ئەگەر دڵسۆزی چەد ڕاھێنەرێک نەبێت لە کوردستان زۆربەی یاریزانانی کچان لە ناو دەچن تاکو ئێستا چەند یانەیەکی بەھێز تیپی بالەیان نەماوەلە ساڵی ٢٠١٣ تاکو ئێستا یەک پاڵەوانیەتی ھەبووە.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری تۆپی بالە کچان بەرەوو پێش بچێت؟
-تەنیا ئەوەمان دەوێت کە خول و پاڵەوانیەتی بکرێتەوە من نازانم بۆ یەکێتیە وەرزشیەکان واز ناھێنن ئەگەر پاڵەوانتیان بۆ نارکێتەوە نازانن پاڵەوانیەتی چی تێ دەچێت تەنیا پارەی ناوبژیوانانە ناتوانن دابینی بکەن تەنیا با پاڵەوانیەتی بکەنەوە تاکو یاری بالەی کچان زیاتر بەرەوو پێش چێت.
*گرفتی یارییەکانی تۆپی بالە لە چی دەبینی؟
-گرفتەکان دیسانەوە تەنیا لە نەبوونی پاڵەوانیتی دەی بینم ئەگەر پاڵەوانیەتی ھەبێت ھیچ گرفتێک نامینێت، بەڵام پاڵەوانیەتی نەبێت گرفتی زۆر دەبێت.
*لە ھیچ یانەیەک گرێبەستت پێشکەش نەکراوە؟
- بەلێ لە چەند یانەیەکی سلێمانی و ھەولێر گرێبەستم پێشکەش کراوە، بەڵام من ھەموویانم ڕەت کردوەتەوە لە یانەکەم بێ بەرامبەر یاری دەکەم چونکە دڵم نایەت ھاورێیکانم بەجێ بھێلم ھەر لە منداڵیەوە لەو یانەم زۆر دڵخۆش و ئاسودەم لەوێ.
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
-بەنیازم بۆ داھاتوو یاری بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان و عێراق بکەم ھەوڵی زیاتر دەدەم تاکو ئاستک زیاتر بەرەووپێش بچێت و یاری بۆ ئەو ھەڵبژاردانە بکەم.
*لەگەڵ ئەوەی یانەکان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانی بیانی ببەستن؟
-نەخێر من لەگەڵ ئەوەدا نیم ڕاھێنەری بیانی بێنن ، بەڵام با ڕاھێنەری بیانی بێنن بۆ کردنەوەی خول بۆ ڕاھێنەرانی خۆمان بکەنەوە بەتایبەتی ڕاھێنەری ئافرەت ، چونکە ڕاھێنەری ئافرەت بۆ تیپی کچان زۆر باشە لەگرفتەکانی یاریزانی کچ تێ دەگات.
*بۆچی یانەی ئافرۆدێت ھەڵبژارد؟
-یانەی ئافرۆدێت ھەر لە منداڵیەوە لەگەڵ ھاورێکانمان چووینەتە یانەکە تاکو ئێستاش بەردەوامین ، چونمە لە یانەی ئافرۆدێت خۆشەویستی و رێزگرتن ھەیە لە نێوانماندا خێزانی دووەمە یانەی ئافرۆدێت.
*داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
-داواکاری من بۆ سەرجەم کچانی وەرزشی زیاتر گرنگی دانە بە وەرزشی کچان بەتایبەتی کردنەوەی پاڵەوانیەتی خولی دادەوری بۆ کچان خولی ڕاھێنەری ھەر بۆ کچان چیتر وەرزش بە کەم سەیر نەکرێت چونکە ھەر وەرزشە بە دونیات ئەناسێنێ.
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو یاریزانێک؟
-خەوەنی وەرزشیم یاری کردنە بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان و بەشداری کردن لە خولی ئاسیا و جیھانی ، بەڵام ئەگەر پاڵەوانیەتی نەبێت خەونەکانمان نایەتەدی.
*بەھیوای ئەوەنیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە؟
-بەلێ ئەوە خەونی منە یاری کردن بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان یاری بکەم، ھیچشمان لەو ھەڵبژاردەی تر کەمتر نییە کە یاری بۆ وڵاتەکەیان دەکەن لە خولی ئاسیادا.
*لە ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی عێراق داواکراوی؟
-بەلێ ، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە گرفتی ئەمنیەوە نەمانتوانی بەشداری بکەین تاکو ئێستا ھەڵبژاردەکەش کۆنەکراوەتەوە.
*بەچ یاریزانێکی جیھانی سەرسامیت؟
- بە یاریزانی بەرازیلی sarsamm ba Roberta
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ بەسەرکردنەوەی یاریزانانی شارەکانی کوردستان ھەر ساخ بن.

Top