میران کەریم چاوی لە خولی نایابی کوردستانە

میران کەریم چاوی لە خولی نایابی کوردستانە
میران کەریم چاوی لە خولی نایابی کوردستانە
لەگەڵ ئەوەی خولی نایابی یانەکانی کوردستان نزیکەی دوومانگی ماوە بۆ وادەی دەستپێکردنی یانەکانیش بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ لەگەڵ تیپەکان بکەن بەمەبەستی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە، یاریزانانیش بەدوای یانەکان دەگەرێن بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکەن، میران کەریم یەکێک لەو یاریزانانەی کە ماوەی دوو وەرزە لە ریزی یانەی پێشمەرگە یاری دەکات ئێستاش لە ووڵاتی ئەڵمانیا نیشەجێیە ،ە لە ئێستادا بیر لە ھاتنەوەی دەکات بۆ کوردستان و یاری کردن لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان، لە بارەی گەڕانەوەشی بۆ خولی نایابی کوردستان و یاری کردنی لەم خولەکە میران کەریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من لە ھەر ووڵاتێک بم ھەر بیرم لە کوردستان و حەزیش دەکەم وەکو یاریزانێک یاری لەم خولە بکەم، ماوەی دوو وەرزش لە ریزی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر یاریم کردووە زۆریش لەم یانەیە ئاسودە بوویمە بۆیە ئێستا لە دوای تەواو کردنی کۆرسی زمان و فێربوونی زمانی ئەڵمانی ڕاستەوخۆ دەگەرێمەوە ھەرێمی کوردستان و پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی ھەولێری پاڵەوانی وەرزشی ڕابردوو دەکەمەوە ، گوتیشی" قسەم لەگەڵ ڕاھێنەری یانەکە کردووە بۆ ئەوەی جارێکی تر پەیوەندییان پێوە بکەمەوە لە بارەی یانەکانی ئەڵمانیاش میران گوتی" تیپ ھەبووە من یارییان بۆ بکەم ، بەڵام خۆم حەزم نەکردووە و ئێستاش بڕیاری کۆتایم داوە دەگەرێمەوە ریزی یانەی پێشمەرگە و حەز دەکەم بەرگری لە درێسی ئەم تیپە بکەم، وەرزی ڕابردووش لەگەڵ تیپەکە توانیمان نازناوی خولی نایابی کوردستان بەدەستبھێنین ئەم وەرزە ھەموو ھەولێک دەدەین بۆ بەدیھێنانی خەونێکی ترمان ، گوتیشی " لە ووڵاتی ئەڵمانیان ھیچ گرفتێکم نییە بەڵام یاری کردن لە ووڵاتی خۆت و لەگەڵ یانەی خۆت تاموچێژێکی تایبەتی ھەیە.
کارزان کانەبی
Top