بروسک ستافی ڕاھێنەری دیاری کرد

بروسک ستافی ڕاھێنەری دیاری کرد
بروسک ستافی ڕاھێنەری دیاری کرد
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی بروسک ناوێکی پڕشنگدار لە مێژووی وەرزشیی کوردستان بەتایبەتیش شاری ھەولێر ، جگە لەوەی خاوەنی دوو نازناوی خولی نایابی یانەکانی کوردستانە ئەمساڵیش لە دوای ئەوەی کارگێڕی نوێ یانەکە دەستبەرکاربوون بڕیاری بەشداری کردنیان داوە لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بۆیە ئیدارەی یانەکە لە ئێستاوە پلانی سەرکەوتنیان دارێژتووە بۆ ئەوەی تیپەکە بگەرێنەوە سەردەمی زێرینی خۆیان بیە لە یەکەم کارییان ستافی ڕاھێنەرانیان دیاری کردووە لە بارەی دەستنیشان کردنی ستافی بەرێوەبردنی تیپەکەش محەممەد حەمەخان سکرتێرو سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی بروسک بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێستا وەکو کارگێڕی یانەی وەرزشیی بروسک لە یەکەم کارمان دەستنیشان کردنی دەستەی ڕاھێنەرانی تیپەکەمان بووە مامۆستا ئامانج مەحمود کە کوڕی یانەکەمان بووە ئێستا وەکو ڕاھێنەر و ھێرش عەزیز وەکو ڕاھێنەری گۆڵپارێز و خۆشم وەکو سەرپەرشتیار تیپەکە کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە درووست بکەین ستافی ڕاھێنەران سەرپشک کراون بۆ ئەوەی بە ھێزترین تیپ دیاری بکەین و یاریزانەکان بە ئارەزووی خۆیان دەستنیشان بکەن، تاکە ئامانجی ئێمە تەنیا دیاری کردنی یاریزانی باش و بە ئەزموونە بۆ ئەوەی تیپی یانەی بروسک بە بەھێزی بھێلینەوە بیگەرێنینەوە سەردەمی زێرین یەکەم کاریشمان لە خولی پلەدووەکانەوە دەست پێدەکات، جگە لە ھێنانی ژمارەیەک یاریزانی باشیش کە خۆیان ئارەزووی ئەوە دەکەن بگەرێنەوە ریزی یانەی بروسک کە پێشووتریش لەو تیپە بووینە، ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی یاریزانانین بۆ ئەوەی لەم خولە گەورە ھەرچی ھەبێت ئەنجامی بدەین و ھەتا بگەرێنەوە خولی پلە یەک و پلە نایابی کوردستانیش ، ھیوای ئێمەش وەکو کارگێڕی تیپی بروسک گەڕانەوەی یانەی بروسک بۆ سەردەمانی زوو ، ئەو توانایەشمان ھەیە کە بتوانین تیپێکی تۆکمە و بەھێز بنیاتبنێن بۆ ئەوەی بتوانین کێبرکێ ھەموو لایەک بکەین، لە بارەی قەیرانی دارایش گوتی "ئەکادیمیای یانەی دڵکورد بەلێنی ھاوکاری تەواوی تیپەکەی داوە و سەرپەرشتی تیپەکە دەکات لە رووی سپۆنسەری داراییەوە ئاواتی ئەوانیش ئەوەیە کە تیپەکە بگەرێتەوە بۆ قۆناخەکانی سەرەتایی بە ھێزی جارانی و بەلێنی ھەموو پاڵپشتی و ھاوکارییەکیان داوە بۆ ئەوەی بروسک لە خولی پلە دووی کوردستان سەربکەوێت بۆ خولی پلە یەکی کوردستان.
کارزان کانەبی
Top