یاریزانێکی کورد بەرناکەوێ

یاریزانێکی کورد بەرناکەوێ
یاریزانێکی کورد بەرناکەوێ
یاریزانانی کوردی شارەکانی کوردستان لە ھەموو یارییەکان پێشەنگی یاریزانانی بیانیشیان گرتووەو بوونەتە جێگای متمانەی یانەکانی تری عێراقی و یانەکانیش بە تامەزرۆیەکی زۆرەوە گرێبەستیان لەگەڵ واژوو دەکەن یەکێک لەم یاریزانانەش یاریزانی کوردی ھەڵبژاردەی باسکەی عێراقی محەممەد عەبدولخالق کە ئەمساڵ سەرەڕای گرێبەستی زۆری بۆ یانەی کەرخ یاری دەکات لەبارەی بوونی چەند گرێبەستێکیش محەممەد عەبدولخالق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی " ئەمساڵیش یانەی کەرخ رێگەیان نەدام کە ریزی تیپەکە جێبھێلم چونکە گرێبەستی دوو ساڵم لەگەڵ تیپەکە ھەبووە، لەبارەی بوونی گرێبەستی تریش گوتی" چەندین یانەی عێراقی و کوردستانیش ھەبوون بۆ ئەوەی گرێبەستم لەگەڵ بکەن، بەڵام یانەی کەرخ رێگەی پێنەدام ریزی تیپەکە بجێبھێلم و ئێستاش خەریکی یارییەکانی خولی نایابی باسکەی عێراقی و یارییەکانی پاڵەوانیەتی یارییەکانی گەیشتن بە جامی جیھانی تۆپی باسکەم لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق، دەمەوێت ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم بۆ ئەوەی ببمە جێگای متمانەی ڕاھێنەر و ئەو کەسانەی کە ھاندەرمانن ، گوتیشی گرێبەستی من لەگەڵ یانە یکەرخ تەنیا بە شێوەی مووچەیە و دەمەوێت ھەرچی ھەبێت لەگەڵ یاری بکەم پێشکەشی بکەم ، گوتیشی " رۆژێک لە رۆژان ئەو ھیوایەم دێتە دی و دەگەرێمەوە ھەرێمی کوردستان بۆ یاری کردن، ھیواخوازیشم ئاستی یاری تۆپی باسکە لە کوردستان گرنگی تەواوی پێ بدرێت و خولی بەردەوام بکرێتەوە.
کارزان کانەبی
Top