یونس بۆ یەک وەرز لە زاخۆ دەبێت

یونس بۆ یەک وەرز لە زاخۆ دەبێت
یونس بۆ یەک وەرز لە زاخۆ دەبێت
دوای ئەوەی یونس شوکر ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی ھەولێر کرد بۆ ئەوەی لە ھەردوو خولی نایابی یانەکانی کوردستان و عێراق بە درێسی یانەی وەرزشیی ھەولێر یاری بکات لە ھەردوو خولەکە، بەڵام دوورخستنەوەی یانەی ھەولێر یونسی بێ ھیوا کرد لە یاری کردن لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی، یانەی زاخۆش بە مەبەستی بەھێزکردنی ھێلی ھێرشبەری تیپەکە و ڕزگار بوون لەم ئەنجامە خراپانەی دەستپێکی خولەکە بەشێوەی خواستن یونس شوکری بردە ریزی یانەکەی لەبارەی چوونیشی بۆ یانەی زاخۆ یونس شوکر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من ئەم ساڵ بەفەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی ھەولێر کردووە بۆ ھەردوو خولی نایابی یانەکانی عێراقی و کوردستان ، بەڵام دوورخستنەوەی یانەی ھەولێر بۆ من ناخۆش بوو کە تیپەکەمان بەشداری نەکرد، بۆیە کارگێڕی یانەی زاخۆ داوای یاری کردنیان لێم کردو منیش بە شێوەی خواستن بۆ یەک وەرزش تەنیا بۆ خولی عێراقی یارییان بۆ دەکەم، یونس گوتیشی " بەھیوای ئەوەم بتوانم لەگەڵ یانەی زاخۆ لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین و یانەکەش ببەینە قۆناخێکی باشتر و تیپی زاخۆ بکەینە یەکێک لە تیپە ڕکابەرەکان، لەبارەی خولی کوردستانیش گوتی" من ھەر یاریزانی یانەی ھەولێر لە خولی کوردستان تەنیا بۆ یانەی ھەولێر دەکەم ھەرچی لە توانام بێت بۆ یانەی وەرزشیی ھەولێر ئەنجامی دەدەم، ھەولێریش تیپێکی بەھێزە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان یاری کردنیش لە خولی کوردستان تاموچێژێکی تایبەتی خۆی ھەیە بۆیە ھەرچی لەتوانام بێت لەم خولە ئەنجامی دەدەم، ھیوا خوازیشم ئەمساڵ خولێکی بەھێز بێت چونکە ھەموو تیپەکان بە یەکەوە یاری دەکەن ئامانجی من ئەوەیە بەھێزترین خول ببینم.
کارزان کانەبی
Top