بە وێنە ... كچانی عه‌ینكاوه بوونه پاڵه‌وانی پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
یاری كۆتایی خولەكە له یاریگای یانه‌ی ئه‌كاد بەرێوەچوو كە له نێوان هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی عهینكاوهو ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی بنه‌سڵاوه به‌رێوه چوو، له ئه‌نجامدا به دوو گێمی بێ به‌رامبه‌ر كچانی عه‌ینكاوه بوونه پاڵه‌وانی خوله‌كه.
سه‌رپه‌رشتی خولی پێكه‌وه ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كابتن (فه‌تحی قه‌ره‌نی ساڵح) له باره‌ی خوله‌كه‌وه گوتی: ئامانجی ئه‌م خوله بۆ زیاتر به‌هێزكردنی توانای یاریزانه كچه‌كانی ناوه‌نده‌كانمان بوو هه‌تا له داهاتوودا ببنه یاریزانی به توانای باله له سه‌ر ئاستی پارێزگا و كوردستان، هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه (5) ناوه‌ند به‌شداریان له خوله‌كه‌دا كردووه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ رۆژانه یاریه‌كان به‌رده‌وام بوون.


ئامادەكردنی: رێبوار هه‌ورامی
