زاخۆ بەشداری خولی نایابی عێراق دەکات
تیپی تۆپی پێی یانەی زاخۆ دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو توانی وەکو نوێنەری سەرجەم یانەکانی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی بکات و پلێتی مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر کرد، ئەمساڵیش تیپەکە دەیەوێت بە تیپێی تۆکمەو ئیدارەیەکی تازەی وەرزشی بەشداری لە کێبرکێیەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەکانی عێراق بکات، بۆیە تیپەکە ماوەی چەند ھە فتەیەکە دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ ئەوەی تیپێکی بەھێز درووست بکات بۆ ڕووبەرووبوونەوەکانی یانەکانی تری خولەکە، چونکە تا ئێستا شێوازی خولەکە دیاری نەکراوە بەڵام یانەی زاخۆ پێویستی بە ھیچ بڕیارێ: نییە بۆ بەشداری کردن چونکە خۆی مانەوەی مسۆگەر کردبوو بۆیە تیپەکە ئەمساڵ دەیەوێت تیپێکی بەھێز و ڕکابەر بێ لە خولەکە، لەبارەی بەشداری کردنیش بارزان مستەفا سەرۆکی یانەی وەرزشی زاخۆ ئەوەی ڕایگەیاند گوتی" ئێمە پێویستمان بە ھیچ بڕیارێک نییە بۆ بەشداری کردن چونکە وەرزی ڕابردوو مانەوەمان لە خولەکە مسۆگەر کردبوو، ئەگەر ھیچ بڕیارێکی سیاسی نەدرێت بۆ بەشداری کردن یاخود ھیچ ھەڕەشەو گورەشەێک لە تیپەکەمان و یاریزانان نەکرێت ئەوا بەشداری خولەکە دەکەین، گوتیشی" تیپەکەمان بەردەوامە لە خۆ ئامادەکاری بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باش ئامادە کارییەکانمان بەردەوام بکەین ، چونکە ئێمە شارەزایی تەواومان لەسەر خولەکەدا ھەیە.
کارزان کانەبی
