کەرکووک ھیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە

کەرکووک ھیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە
کەرکووک ھیچ ئامادەکارییەکی نەکردووە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی کەرکووک یەکێک لە تیپە بەھێزەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستانە، یانەکە ھەموو سالێک بە تاخیری خۆی ئامادە دەکات بۆ خولەکە، بەڵام ئەنجامەکانی دڵخۆشکەر بوونە بۆ ھاندەرانی یانەکە تیپەکە لە ئێستادا ماوەیەکی زۆر ھیچ مەشق و ڕاھێنانێکی نەکردووە ، یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش سەرجەم چاڵاکیەکانی وەستاندووە ،ئێستا لە دوای ھاتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراقی بۆ ناوچەکە تاڕادەیەک کارگێڕی یانەکەش ئاوارە بووینە ، بۆیە ھیچ چاڵاکیەکی وەرزشی لە یانەکە نەماوە و یاریزانەکانیش ماوەیەکی زۆرە مافی دەستبەرداربوونیان لە تیپەکە وەرگرتوە، لەم بارەشەوە دارەوان قادر ڕاھێنەری وەرزی ڕابردووی یانەکە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەیەکی زۆرە مەشقەکانمان ئەنجام نەداوە لە تیپەکە لە دوای کۆتا یاریمان لەبەرامبەر پێشمەرگەی ھەولێر لە خولی نایابی کوردستان وەرزی ڕابردوو تا ئێستا یاریزانەکانمان کۆنەبووینەوە بۆ دەستپێکردن بە ئامادەکارییەکانمان یاریزانەکانیشمان مافی دەستبەرداربوونیان وەرگرتووە، ئێستاش قۆناخەکە تەواو جیاوازە چونکە زۆربەی کارگێڕییەکانمان لە ھەولێرن و نازانین چی لێ دێت دۆخی تیپەکەمان بۆیە ئێستاش خولی کوردستانیش دیار نییە بۆیە جارێک ئێمەش چاوەڕوان دەبین بزانین دۆخەکە چی بەسەر دێت.
کارزان کانەبی
Top