یاسین کەریم گرێبەستی لەگەڵ مینا درێژ کردەوە

یاسین کەریم گرێبەستی لەگەڵ مینا درێژ کردەوە
یاسین کەریم گرێبەستی لەگەڵ مینا درێژ کردەوە
دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو یاسین کەریمی کوڕە گۆڵپارێزی کوردی یانەی مینای شاری بەسرا لە باشوری عێراق توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لەگەڵ یانەی مینا لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی و بووە جێگای چاوتێبرانی چەندین یانەی تری شارەکانی عێراقی بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن، بەڵام ئیدارەی یانەی مینا ئارەزووی مانەوەی یاسین کەریمیان دەکرد بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ تیپەکەی شاری بەسرا بۆیە گۆڵپارێزی ناوبراو گرێبەستەکەی لەگەڵ مینا درێژکردەوە، لەم بارشەوە یاسین کەریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەلێ ئەمساڵیش بۆ یەک وەرزی تر گرێبەستم لەگەڵ یانەی مینا نوێ کردەوە بۆ ئەوەی لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی پارێزگاری لە گۆڵی ئەو تیپە بکەم و ئێستاش لەگەڵ یانەکە خەریکی مەشق و ڕاھێنانم بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکی باش بکەین و بتوانین درێژە بە ئاستی خۆمان بدەین لە خولەکە،لە بارەی ھاتنی گرێبەست لە یانەکانی تریش ناوبراو گوتی" بەلێ ئەمساڵ چەندین گرێبەستم پێشکەش کراوە لە زۆربەی یانەکانی تری بەشدار لە خولی عێراقی بەڵام دوای ئەوەی یانەی مینا داوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی لێ کردم منیش مانەوەم پێ باشتربوو لە یانەی مینا بۆیە سەرجەم گرێبەستەکانم ڕەت کردەوە بڕیاری مانەوەم دا لە شاری بەسرا لەم یانەیەش زۆر ئاسودەم و دەمەوێ ئەنجامی شایستە لەگەڵ مینا بەدەست بھێنم و ئەوەش بۆ ئێمە دەستکەوتێکی گەورەیە وەکو گۆڵپارێز، لە شاری بەسراش زۆر ئاسودەم و ھاندەرانی ئەو شارە زۆر رێزمان دەگرن.
کارزان کانەبی
Top