یانەی سەورە شەش کچە یاریزانی سلێمانی ھێنایە ریزی یانەکەی

یانەی سەورە شەش کچە یاریزانی سلێمانی ھێنایە ریزی یانەکەی
یانەی سەورە شەش کچە یاریزانی سلێمانی ھێنایە ریزی یانەکەی
دوای ئەوەی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دەستپێکردنی وەرزی نوێ خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی کوردستانی دا، یانەکانیش سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەوەی کێبرکێ لەگەڵ یەکتری بکەن بۆ بەدەستھێنانی نازناوی خولەکە کە ئەمساڵ خولەکە بە شێوازی دوو کۆمەڵە یارییەکانی بەرێوەدەچێت، یانەی سەورەش دوای بڕیاری بەشداری کردنی لە خولەکە لە ئێستادا خۆی بەھێز دەکات بەھێنانی چەندین یاریزان ، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی سەورە گرێبەستی لەگەڵ شەش یاریزانی پێشووی یانەی ئافرۆدێت کردووە بۆ ئەویە لە خولی فوتساڵ یاری بۆ ئەوان بکەن، لەبارەی پێدانی ئەم یاریزانانەش بە یانەی سەورە عەباس فەرەج ڕاھێنەری پێشووی ئافرۆدێت و ئەم کچە یاریزانانە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من زیاتر لە ٢٤ یاریزانی کچم ھەیە لە یاری تۆپی پێی ھەشت یاریزانم دا بە یانەی ئافرەتانی ھەولێرو یانەی سەورەش دوای ئەوەی بڕیارماندا بوو کە بەیەکەوە کاربکەین، بەڵام پێشووتر من بەلێنم بە ئافرەتانی ھەولێر دابوو چوومە شاری ھەولێر بۆ ئەوەی ئەم کچە یاریزانانەمان لە وەرزش دانەبرێن چەند یانەیەک داوای یاریزانانی ئێمەی کردووە منیش شەش یاریزانی تیپەکەم داوە بە تیپی سەورە بۆ بەشداری کردن لە خولی فوتساڵی کوردستان کچەکانیش بریتین لە ھەریەک لە کچە یاریزانان(ھۆنیا جەمال،شیرین، سومەییە، شاگوڵ،شانیا،سۆما) نزیکەی نۆمانگە ئەم کچە یاریزانانە لە مەشقی بەردەوامدان و ئاستی ئەم یاریزانانەش زۆر بەرزن و منیش متمانەی تەواوم پێیان ھەیە، لە بارەی گرێبەستی ئەم یاریزانان و یانەکەش ،عەباس فەرەج گوتیشی " تاکو کۆتایی ھاتنی خولەکە ئەم یاریزانانە یاری بۆ سەورە دەکەن گرێبەستەکانیان تەنیا ٢٥٠ھەزار دینارە تاکو کۆتایی خولەکە ، ئەم کچە یاریزانانە لە ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراقیش داوا کراون بۆیە ئاستێکی بەرز لەم یاریزانانە چاوەڕوان دەکەم، سەرجەم پێداویستیەکانیشان بۆ دابین دەکرێ ھیواخوازیشم ئەم یاریزانانە بتوانن پێکھاتەیەکی بەھێز بۆ یانەی سەورەی شاری کەرکووک درووست بکەن.
کارزان کانەبی
Top