جەرجیس رەشید شکێنەری ریکۆردی جیھانی بەشداری پاڵەوانیەتیەک دەکات

جەرجیس رەشید شکێنەری ریکۆردی جیھانی بەشداری پاڵەوانیەتیەک دەکات
جەرجیس رەشید شکێنەری ریکۆردی جیھانی بەشداری پاڵەوانیەتیەک دەکات
دوای ئەوەی جەرجیس رەشید کوڕە کوردی دانیشتووی شاری دھۆک لە ماوەی ڕابردوو توانی لە شاری دوبەی لە ووڵاتی ئیمارات ریکۆردێکی جیھانی لە یاری لێدانی شیناو و چەند وەرزشێکی تر ریکۆرد بشکێنێت لەسەر ئاستی جیھان ، جگە لە یاری شیناو ئەم کوڕە لاوە ھەریەک لە یارییەکانی لێدانی بۆکسی خێرا لەسەر ھەموو ئاستی جیھان و سکواتن و ھێزی جەستەیی شکاندنی چەند ریکۆرێک لە سەر یەک کاتژمێری و دە خولەکی و یەک خولەکی بەم ریکۆردانەش توانی ناوی خۆی وەکو کوڕە کوردێک بباتە نێو پەرتوکی گینسی و ئێستا ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری کردن لە کاری گەورەتر لەم بارەشەوە جەرجیس رەشید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" من بەردەوام بیر لە بەدەستھێنانی رێکۆرد دەکەمەوە بۆ ئەوەی وەکو کوڕە کوردێک زۆرترین دەستکەوتن لە ژیانی وەرزشی خۆم بەدەست بھێنم ، دوای ئەوەی لە ووڵاتی ئیمارات توانیم ریکۆردەکانی بشکێنم کە لە ماوەی یەک کاتژێر ٢٥٠٠ شیناوم ئەنجامدا و لە ماوەی ١٤ خولەک ١٠٠٠ شیناوم لێدا ، لێژنەی گینسیش گوتیان تۆ ریکۆردی یەک خولەکیش بشکێنە لە سەر بۆکس سەر یەک پێ و بیست کیلۆ لەسەر پشتم دابوو ، دانیەکیش تریش ھەر لەسەر تەنیشت بوو ٤٠کیلۆ لەسەر پشتم دانرابوو ئەوانەشم شکاند، لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و وێنەی سەرۆکی ھەرێم کە ئایا رێگری لێ کراوە جەرجیس گوتیشی" بەلێ سەرەتا ئەو کارەی من بەدڵی ئەوان نەبوو ، بەڵام کە ئەوان بە چاوی خۆیان بینیان کە ئێمە چەندین ریکۆردمان پێشکەش کردووە بۆ شکاندن و دواتریش ھەموو ئەو کارانەمان کرد کە ھیچ کەس نەیکردبوو بۆیە زۆر رێزی ئێمەیان گرت و ڕازی بوون ، گوتیشی ئێستا سەرقاڵی ئەوەم کە ئمادەکاری چڕ بکەم بۆ بەشداری کردن لە شکاندنی رێکۆرد لە ووڵاتی ئەڵمانیا پشتیوان بەخوای گەورە لە ماوەی داھاتوو دەچمە ووڵاتی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی لەم ووڵاتەش چەند ریکۆردێک بە ناوی خۆم تۆماربکەم.
کارزان کانەبی
Top