ئارام ساڵح پاڵەوانی زۆرانبازی سەرکەوتنەکەم پێشکەش بە دەوڵەتی کوردستان کرد

ئارام ساڵح پاڵەوانی زۆرانبازی سەرکەوتنەکەم پێشکەش بە دەوڵەتی کوردستان کرد
ئارام ساڵح پاڵەوانی زۆرانبازی سەرکەوتنەکەم پێشکەش بە دەوڵەتی کوردستان کرد
ئارام ساڵح پاڵەوانی زۆرانبازی جیھانی و پاڵەوانی کوردستان دوای ئەوەی توانی بەشداری بکات لە پاڵەوانیەتی کیشوەری ئەفریقیا لە ووڵاتی ئوردەن توانی پشتدێنی کیشوەری ئەفریقیا بەدەست بھێنێت و ناوی خۆی و ئاڵای کوردستانیش بەرز بکاتەوە ، لەبارەی بەشداری کردن لەم پاڵەوانیەتیە بە ناوی کوردستان و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکیش لە ووڵاتی رووسیا بەشداری کێبرکێیەکی جیھانی بکات جارێکی تر ھەر بەناوی کوردستان لە بارەی بەدەستھێنانی ئەنجامێکی گەورە لە ئوردەن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" توانیم لە ووڵاتی ئوردەن بە ناوی کوردستان و ئاڵاآ کوردستان بەشداری پاڵەوانیەتی ئەفریقیا بکەم کە ھەریەک لە ووڵاتانی میسر و مەغریب و سوریا و فەلەستین و ئوردەن منیش بە ناوی کوردستان بەشداریم کرد بە ئاڵای کوردستانیش خۆشبەختانە توانیم پلەی یەکەم بەدەست بھێنم لەسەر ئاستی پاڵەوانیەتیەکە ئاڵای کوردستانیش بەرز بکەمەوە ئێستا من خاوەنی دوو پژدێنم ، لەبارەی مەسروفاتی خۆشی گوتی" تەواوی تێچووی بەشداری کردنم لە پاڵەوانیەتیەکە لەسەر گیرفانی خۆم بووە ئەم سەرکەوتنەشم پێشکەش بە گشتپرسی کوردستان و دەوڵەتی کوردستان کرد من ھەموو پاڵەوانیەتیەک بەناوی کوردستان بەشداریم کردووە بە ئاڵای کوردستان و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیک بەشداری پاڵەوانیەتیەک بکەم لە ووڵاتی رووسیا ئازاری ملم ھەبوو ئەگەر نا زووتر بەشداریم دەکرد لەوێشە بڕیارە بە ناوی کوردستان و ئاڵاآ کوردستان بەشداری بکەم، ھیواداریشم ووڵاتەکەمان بێتە دەوڵەت بۆ ئەوەی من بتوانم زیاتر خزمەتی کوردستان بکەم و ناوی کوردستان و ئاڵاکەی لە ووڵاتانی جیھانی بەرز بکەمەوە ئەوەش تاکە ھیوای منە وەکو یاریزانێک بۆ ئەوەی ھەرچی لە توانام بێت پێشکەشی خاک و ووڵاتی خۆم بکەم کە کوردستانە.
کارزان کانەبی
Top