ئافرەتانی ھەولێر خۆی بەھێز دەکاتەوە
تیپی فوتساڵی ئافرەتانی ھەولێر یەکێک لە تیپە بەھێزەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان کە ساڵانە لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان و عێراقی ، ئەمساڵیش کارگێڕی یانەکە دەیەوێـت زیاتر بەھێز بێت لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان ، بڕیاریشە لەماوەی داھاتوو بە سەر پەرشتی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان خولی نایابی فوتساڵی یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت وئافرەتانی ھەولێریش لە ئێستاوە چاوی لە نازناوەکە کردوە بۆ بەھێزکردنی تیپەکەش ئافرەتانی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریزانان و عەباس فەرەج کردووە کە پێشووتر لە یانەی ئەفرۆدێت بووینە بۆ ئەوەی بتوانن کێبرکێ بکەن لەگەڵ تیپەکان، لە بارەی ھاتنی ئەم ستافە یاریزانانە و ڕاھێنەرەش عەباس فەرەج بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەی زیاتر لە سالێکە ئەو بیرۆکەیەمان ھەبووە بۆ ئەوەی تیپێکی بەھێز درووست بکەین لە شاری ھەولێر، بەڵام بەھۆی کۆمەلێک گرفت و بەرێوەنەچوونی خولی عێراقی بیرۆکەکەمان دواخرا بۆ ئێستا، لە ئێستاشدا لەگەڵ حەوت یاریزانی تیپەکەمان لەگەڵ یانەی ئافرەتانی ھەولێر رێکەوتووین بۆ ماوەی سالێک بۆ ئەوەی بتوانین تیپێکی بەھێز درووست بکەین بۆ ھەردوو خولی نایابی عێراقیی و و کوردستان دەمانەوێ ئەم تیپە تیپێکی بەھێز بێت لەگەڵ مامۆستا مەزن بەیەکەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان بێت، ئامانجمان کێبرکێ کردنە لەگەڵ سەرجەم یانەکان و بەدەستھێنانی نازناوە ئافرەتانی ھەولێریش یەکێکە لە تیپە بەھێزەکانی کوردستان و عێراق دەمانەوێ لەگەڵ ئەم تیپە ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین و لە داھاتووشدا لە شاری ھەولێر کەمپێکی مەشقی و ڕاھێنان دەکەینەوە، ھەریەک لە یاریزانان(بێریڤان و سروشت و سەمیرە و نیا و پەرێز و شاگۆڵ) پەیوەندییان بە تیپەکە کردووە ، لەگەڵ یاریزانانی ھەولێر تێکەلییان دەکەین بۆ ئەوەی پێکھاتەیەکی بەھێز درووست بێت.
کارزان کانەبی
