وەرزشوانان ڕۆژی ھەڵبژاردن دەکەنە رۆژێکی نیشتیمانی

وەرزشوانان ڕۆژی ھەڵبژاردن دەکەنە رۆژێکی نیشتیمانی
وەرزشوانان ڕۆژی ھەڵبژاردن دەکەنە رۆژێکی نیشتیمانی
دوای ئەوەی بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رۆژی گشتپرسی لە ھەرێمی کوردستان دیار کرد کە لە ٢٥/٩ی ئەمساڵ بە رۆژی دیاری کردنی ریفراندۆم دیار کرا ، بۆیە لەئێستاوە کوردستانیان بۆ ئەم رۆژە گرنگە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی خەونی لە مێژینەییان لەم رۆژە چارەنووسازەدا دیاری بکەن ئەوەش بۆ ھەموو کوردێک رۆژێکی وەرچەرخان دەبێ لە ھزریان ،چونکە لەم رۆژە بڕیارە لەسەر خەونە لە مێژینەکەیان دێتە دێ کە گەڵی کوردستان زیاتر لە سەد ساڵە خەباتی بێ وەچانی بۆ کردووە جگە لە قوربانیدان و خاک داگیر کردن و ئەنفال کردن ، بۆیە وەرزشکارانی کوردستانیش لەم رۆژە گرنگە پشتگیری رۆژی گشتپرسی و ریفراندۆم دەکەن لە کوردستان لەم بارەشەوە گۆڤاری گوڵان ئەم ڕاپۆرتەی ئەنجامداوە و بۆچوونی بەشێک لە وەرزشکارانی وەرگرتووە لەسەر دەنگدان بە بەلێ.
کاوە ئیبراھیم ڕاھێنەری گۆڵپارێز بۆ گوڵان گوتی" بەلێ بە دڵنیاییەوە دەنگ بە بەلێ دەدەم بۆ سەربەخۆیی و سەربەستی خۆمان و زامن کردنی ئایندەی منداڵەکانمان، ئەمە ھەلێکی زێرینە بۆ گەلەکەمان ڕەخساوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم خەونە لە مێژینەمان بەدەست بھێنین، داواکاریشم لە ھەموو وەرزشکارێک کەوا دەنگ بە بەلێ بدەن لە رۆژی گشتپرسی و دیاری کردنی رۆژە مێژووییەکە چارەنووسمان دیاری دەکەین لەم رۆژە گرنگە، ھیواخوازم بە بەلێ دەنگەکانمان ئەو ھیوایەی چەند ساڵەمان بێتە دی.
رێکارھاشم یاریزانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێر بۆ گوڵان گوتی" وەکو یاریزانێکی کورد دەلێم بەلێ بۆ سەر بەخۆیی کوردستان و دەمانەوێ وەکو ھەموو تاکێک خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆمان بین و حەزیش دەکەم وەکو ھەموو یاریزانێک بەشداری کێبرکێیە جیھانییەکان بکەین لە پاڵەوانیەتیە جیھانییەکان بەشداربین بە ئاڵا و سروودی نیشتمانی خۆمان، بەھیوای ئەوەشم وەرزشکارانی کوردستان لەم رۆژە گرنگە بە بەلێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگ بدەن بۆ وڵاتێکی سەربەخۆ وەکو ھەموو نەتەوەکانی جیھان.
جەرجیس رەشید پاڵەوان و شکێنەری ریکۆردی پەرتوکی گینس بۆ گوڵان گوتی" ھیوادارم لەم رۆژە مێژووییەدا ئێمەی وەرزشکارانی کوردستان بە دەنگە بە لێیەکانمان بچیە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ بەدەستھێنانی ھێنانی ئەو خەونەی کە زیاتر لە سەد ساڵە ئێمە خەونی پێوە دەبینین، رۆژێکی مێژوویی گرنگمان لە پێشە و لە چاوەڕوانی ئێمەدایە بۆ ئەوەی بتوانین خەونی میژینەی میللەتەکەمان بەدی بھێنین، ھیوادارم وەرزشکارانی شارەکانی کوردستان بتوانن ئەم رۆژە گرنگە بکەنە رۆژێکی نیشتمانی و سەرکەوتنی یەکجاری کوردستان.
نەریمان خدر گۆڵپارێزی یانەی شورتە بۆ گوڵان گوتی" بە دڵنیاییەوە رۆژی گشتپرسی دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە بەلێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی نەتەوەکەمان و میللەتەکەمان دەدەم، ھیوام وایە دەنگی بەلێ بتوانێ بەرەوو سەربەخۆیمان ببات و بە خوێنی خۆشم ھەوڵ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەدەین، بۆ ئەوەی میللەتەکەمان بتوانێ وەکو ھەموو میللەتانی جیھان سەربەخۆ بژیت و بتوانین خاوەن کیانێکی سەربەخۆ و بین و ئاڵای تایبەت بەخۆمان ھەبێت لە کێبرکییە وەرزشییەکان، دڵنیاشم وەرزشکاران دەتوانن رۆلێکی کاریگەر ببین لە رۆژی گشتپرسی.
ئەرسەلان قادر ڕاھێنەری جەستەیی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بۆگوڵان گوتی" وەکو ناوبژیوانێکی نێودەوڵەتی بە خوێن دەنوسم بەلێ تا دواین ھەناسەم بۆ سەربەخۆییە دەلێم بەلێ بۆ کوردستانێکی ئازاد، پاڵپشتی جەنابی سەرۆک بارزانی دەبین لەم رۆژە گرنگە بە دەنگە بەلێیەکانمان خەونمان کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازادە و بۆ ئەوەی روحی شەھیدانمان ئاسودە بێت ئەم رۆژە دەکەینە رۆژێکی گرنگی مێژوویی بۆ دیاری کردنی چارەنووسی میللەتەکەمان بۆیە لەم رۆژە گرنگەدا دەلێم بژی کورد بژی کوردستان بژی پێشمەرگە و ھیوادارم ھەموو وەرزشکاران بە پرۆشەوە ئەم رۆژە بکەنە کەرناڤالێکی گەورە بۆ سەربەخۆبوونمان.
ھێمن مەھدی یاریزان و پاڵەوانی یاری تایکواندۆ بۆ گوڵان گوتی" ئەوەی دەلێ روحی وەرزشیم ھەیە دەبێ روحی نەتەوایەتیشی ھەبێت لە بەر ئەوەی ئەگەر تۆ پاڵەوانی جیھانیش بێت بە بێ بوونی ووڵات ھیچ مانایەک نادات، بۆیە ئەرکە لە سەر ھەموومان رە وحێکی وەرزشی و نەتەوایەتی بلێن بەلێ بۆ ریفراندۆم و بەلێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان ھیوادارم ئەم رۆژە ببێتە رۆژێکی گرنگی مێژوویی لە ژیانی ھەموو تاکێکی کورد ، چونکە دیاری کردنی چارەنووسی یەک میللەتی خاوەن سەدان ساڵەی خەباتە.

Top