ئەمڕۆ لە سلێمانی پاڵەوانیەتی باسکەی یانەکانی عێراقی دەست پێ دەکات
یەکێتی تۆپی باسکەی عێراقی بەمەبەستی ئەنجامدانی چاڵاکییەکانی و گرنگیدانی زیاتر ە تیپەکانی کچانی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی پالەوانیەتی باسکەی یانەکانی نایابی عێراقی دەست پێ بکات، بۆ ئەم مەبەستەش تیپەکانی کوردستان بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیەکە دەکەن چاوییان لەوە ئەنجامی گەورە بەدەست بھێننن، یانەی ئەکادی شاری ھەولێریش بڕیاری داوە بەشداری ئەم پاڵەوانیەتیە بکات بۆ ئەم مەبەستەش لە شاری ھەولێر ئامادەکارییەکی چڕی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ نازناوی پاڵەوانیەتیەکە بگەرێنتەوە شاری ھەولێر و کچانی ئەکادی عەنکاوەش ساڵانە کێبرکێ بەھێز دەکەن لەسەر نازناوەکە.
کارزان کانەبی
