مان یو گرێبەستێكی گەورەی بۆ گواستنەوەی بەیڵ ئامادەكردووە

مان یو گرێبەستێكی گەورەی بۆ گواستنەوەی بەیڵ ئامادەكردووە
یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌وڵیدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى وێڵزى و یانه‌ى ریال مه‌درید گاریس بێل ئیمزا بكات لە ئێستاشدا دەستی بە هەوڵەكانی كردووە.

رۆژنامه‌ى ئێكسبرێسى ئینگلیزى ئاشكراى كردووه‌ مانچسته‌ر یونایتد ده‌سته‌واره‌یه‌كى به‌برى (92) ملیۆن پاوه‌ند پێشكه‌ش به‌یانه‌ى ریال مه‌درید كردووه‌ له‌ پێناو به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى یاریزانى وێڵزى گاریس بێل به‌ر له‌ كۆتایى هاتنى مێركاتۆى هاوینه‌.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ بێل ده‌یه‌وێت ریزى ریال مه‌درید جێبهێلێت، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى زێدان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر پشت به‌تواناكانى ئه‌سینسۆ ده‌به‌ستێت.


محمد سلێمان
Top