مێسی لەبارەی روداوەكەی بارسێلۆنا پەیامێكی بڵاوكردەوە
مێسی نوسیویەتی: دەمەوێت پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کاری قوربانیانی روداوەکەی شاری بارسێلۆنا بکەم ئەو شارەی کە زۆرم خۆش دەوێت، ئێمە بە ھەمو شێوەیەک توند و تیژی رەتدەکەینەوە، ئێمە دەمانەوێت بە ئاشتی و خۆشی پێکەوە بژین لێبوردن و رێزگرتن لە یەکتر کاری سەرەکی پێکەوە ژیانی ئێمەیە.
محمد سلێمان
