بە وێنە ... له به‌حركه كچانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا یارییەكی دۆستانەیان ئەنجامدا
ناوه‌ندی لاوانی به‌حركه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر یاریه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی پێی بۆ دوو تیپی كچانی ناوچه‌كه ره‌خساند، كە پێكهاتبوون لە تیپی تۆپی پێی كچانی رۆژهه‌ڵات و تیپی تۆپی پێی كچانی رۆژئاوا، له یاریه‌كی دۆستانه‌ی كه‌م وێنه‌دا و به روحێكی وه‌رزشیانه و هونه‌ریانه‌وه یاریه‌كه به‌رێوه چوو، ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی تیپی تۆپی پێی كچانی رۆژئاوا كۆتایی هات و جامی سه‌ركه‌وتن و دیاری به‌خشرایه هه‌ردوو تیپه به‌شدار بوه‌كه.




ئامادەكردنی: رێبوار هه‌ورامی
دارشتنەوەی: محمد سلێمان
