سپۆرتی کەتەلۆنی: جێگری سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا دووپاتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مێسی نەكرد

سپۆرتی کەتەلۆنی: جێگری سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا دووپاتی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مێسی نەكرد
ئەمرۆ پێنج شەممە 17-8-2017 پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاوی کردۆتەوە کە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا ناتوانن دوپاتی بکەنەوە کە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەكەیان دەمێنێتەوە بۆندەکەی نوێ کردۆتەوە.

لەو بارەیەوە جۆردی میستری جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە دیدارێکی لەگەڵ پێگەی سپۆرت نەیتوانی بیسەلمێنێت و دڵنیایی بدات لەوەی کە میسی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا نوێ کردبێتەوە و تەنھا ھاوشێوەی نێیمار کە پێشتر دەیانووت 200% دەمێنێتەوە و بۆ میسی یش تەنھا ئەم وشەیەیان پێ بوو، بەداخەوە ئەمە کارەکانی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەیە و بێ ھیوایی تەواویان پێوە دیارە.

محمد سلێمان

Top