کردنەوەی قوتابخانەی تۆپی بالەی یانەی ھەولێر
ئەمرۆ سێشەممە لە ھۆڵی داخراوی شەھید فرەنسۆ ھەریری بەئامادەبوونی د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆک یانە و سەلاح حەسەن خەسرەو سەرۆکی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و شۆرش عەباس ئەندامی دەستەی کارگێری و چەندین بەرپرس و وەرزشوانی دێرین و جەماوەرێکی زۆر، قوتابخانەی تیپی تۆپی بالەی یانەی ھەولێر کراوە.
ئەم قوتابخانەیە لەسەر ئاستی کوران و کچانە بۆ ئارەزوومەندانی، کە تەمەنیان لە نێوان ٦ تا ١٦ ساڵە و مەبەستی پێگەیاندنی یاریزان لە داھاتوودا بەسەرپەرشتی وەلید عارەب یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراق و یانەکانی ھەولێر و پێشمەرگەی سلێمانی و شورتە و چەند راھێنەرێکی بەتوانا.
ئێستاش ناونووسین لە بارەگای یانەی وەرزشی ھەولێر بۆ ئارازوومەندان بەردەوامە و ھەفتانە سێ رۆژ مەشقەکان ئەنجام دەدرێت
