ئةمرِؤ ھەردوو تیپی ھەولێر و قەڵا رووبەرووی یەکترببنەوە
ئەمڕۆ ھەردوو تیپی ھەولێر و قەڵا رووبەرووی یەکترببنەوە
ماوەی سێ رۆژە لە ھۆڵی داخراوی شەھید فرەنسۆ ھەریری پاڵەوانێتی تۆپی تێپەربوو ( کرە العابرە) لەسەر ئاستی کچان بۆ یانەکان و قوتابخانە تایبەتیەکانی عێراق ئەنجام دەدرێت، کە تیاییدا یانەی ھەولێر توانی بگاتە یاری پێش کۆتایی دوای ئەوەی لە دوو یاری سەرکەوتنی بەدەستھێنا و لە یارییەک تووشی دۆران بوو.
لەم پاڵەوانێتیە ھەریەکە لە یانەکانی ( ھەولێر، قەڵا، کۆیە، ئیمام موتقین، کەرخ، رەسافە، خالس) بەشدارییان تیاییدا کرد و تیپی ئیمام موتقین گەیشتە یاری کۆتایی، ئەنجامی پاڵەوانێتیەکە بەمشێوەیە بوو:
رۆژی یەکەم
ئیمام موتقین - رەسافە ١٣-٣ گۆڵ
خالس - کۆیە ١٥- سفر گۆڵ
قەڵا - کەرخ ٩-٦ گۆڵ
ھەولێر - ئیمام موتقین ٩-١٧ گۆڵ
کۆیە - رەسافە سفر - ١٥ گۆڵ
رۆژی دووەم
قەڵا - خالس ٢٥-١ گۆڵ
کەرخ - رەسافە ١١-٦ گۆڵ
ھەولێر - خالس ٢٠-١ گۆڵ
ھەولێر - کەرخ ١٩-١١ گۆڵ دوای کاتی زیادکراو.
ئیمام موتقین- قەڵا ٢٠-٤ گۆڵ
بڕیاریشە ئەمڕۆ پێنج شەممە ھەردوو تیپی کچانی ھەولێرو قەڵا ڕووبەرووی یەمتری ببەنەوە لە یاری پێش کۆتایی خولەکە.
.
