ھەموو ھەولێکم بۆ ئەوەیە بچمە ریزی یاریزانە جیھانیەکانەوە
ھەموو ھەولێکم بۆ ئەوەیە بچمە ریزی یاریزانە جیھانیەکانەوە
تیپی کاراتێ یانەی پێشمەرگە یەکێک لەم یانانەی کە بەردەوام گرنگی بەسەرجەم یارییە وەرزشییە جۆراوجۆرەکان دەدات لە شاری سلێمانی و تیپی کاراتێ یانەکەش یەکێک لە تیپە ھەرە بەھێزەکانی سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراقە کە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستە لە ھەردوو ئاستی کچان خاوەن چەندین یاریزانانی بەتوانایە ، یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەکەش کچە یاریزان رۆزا ئەو بە ئاستە بەرزەکەی ھەموولایەکی سەرسام کردووە کە خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستەیە لەگەڵ یانەکەی لە لە پاڵەوانیەتیە نێوخۆیەکانی کورسدتان و عێراق ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٦ی شاری سلێمانیە ئێمەش لە نزیکەوە چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی کرد ئەویش وەڵامی پرسیارەکانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
کارزان کانەبی
*ئاستی یاری کاراتێ چۆن دەبینی ؟
- تاڕادەیەک لە چاو ساڵانی پێشوو بەرەووپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینینوە بەھۆی زۆر بوونی یاریزانان لەم یارییە.
*ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی کەم تا چەند دەبێتە ھۆکار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوو پێش نەچێت؟
-تا ڕادەیەکی زۆر دەبێتە ھۆکاری ئەوەی کە ئاستی ئەم یارییە دابەزێنی و زیاتر بەرەوو پێشنەچێت ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر سەرجەم یاریزانان و یانەکانیش.
*پێت باشە چی بکرێت بۆ ئەوەی یاری کاراتێ کچان بەرەوو پێش بچێت؟
-کردنەوەی خول و پاڵەوانیەتی بەردەوام بۆ یاریزانانی کچ و کوڕی یانەکان و مەشقی بەردەوام و دابینکردنی پێداویستیەکانی وەرزشی بۆ یاریزانان ئەوانە ھەموو ھۆکارن بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە زیاتر بەرەوو پێش بچێت و یانەکانیش گرنگی بە یاریزانانی ئاستەکانی تەمەن بدەن.
*گرفتی یارییەکانی کاراتێ لە چی دەبینی؟
- کەمی پێداویستی وەرزشی و ھەروەھا گرنگی نەدان بەم یارییە لە پێی پێویست لە چاو یارییەکانی تری وەرزشی .
*لە ھیچ یانەیەک گرێبەستت پێشکەش نەکراوە؟
- تا ئێستا نەخێر.
*بەنیازی چی بۆ داھاتووی خۆت وەکو کچە یاریزانێک؟
-ھەموو ھەولێکم بۆ ئەوەیە بچمە ریزی یاریزانە جیھانیەکانەوە و بتوانم لەوێ ئاستی شایستە پێشکەش بکەم.
*لەگەڵ ئەوەی یانەکان پشت بە ڕاھێنەر و یاریزانی بیانی ببەستن لەسەرجەم یارییە جۆراوجۆرەکان؟
-وەکو یاریزان لەگەڵ ئەوەدا نیم پشت بە یاریزانانی بیانی ببەسترێت، بەڵام دەکرێت پشت بە ڕاھێنەری بیانی ببەسترێت لە کاتێکدا ئاستی ڕاھێنەرە کوردەکان وەکو پێویست نەبێت.
*بۆچی یانەی پێشمەرگەی سلێانیت ھەڵبژاردووە لە ناو ئەم ھەموو یانەیە؟
-ناوبانگ و ئاستی کاراتێ یانەی پێشمەرگەم بە سەرکەوتوو بیستووە بۆیە ئەم یانەیەم ھەڵبژاردووە.
*داواکاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
-گرنگی زیاتر بە یاری کاراتێ بدرێت لەسەر ئاستی کوردستان خول و پاڵەوانیەتی بکرێتەوە بۆ یاریزانان زیاتر ئاشنایەتیمان ھەبێت لەگەڵ دەرەوە بۆ ئەوەی بوونی خۆمان بسەلمێنین.
*خەونی وەرزشیت چیە وەکو یاریزانێک؟
-رۆژێک لە رۆژان ببمە پاڵەوانی جیھان و ئۆلۆمپیاد.
*بەھیوای ئەوەنیت ھەڵبژاردەی کوردستان دابمەزرێ و تۆش یەکێک بیت لە یاریزانانی ھەڵبژاردەکە؟
-بێگومان ھەموو یاریزانێک ئەوە بەشێکە لە خەونەکانی یاری بۆ ھەڵبژاردەی وولاتەکەی بکات.
*لە ھەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق داواکراوی؟
- تاوەکو ئێستا بانگەشت نەکراوم.
*بەچ یاریزانێکی جیھانی سەرسامیت؟
- Rika usami
*ئەگەر شتێکت ماوە لە کۆتایدا؟
-دەستخۆشی لە گۆڤاری گوڵان دەکەم و ھیوادارم بەردەوام بن لە پاڵپشتی کردنی یاریزانان لە رێگای کاری ڕاگەیاندنەوە بە سەریان بکەنەوە.
