هەڵبژاردەی كچانی هۆڵەندا بوونە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا

هەڵبژاردەی كچانی هۆڵەندا بوونە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا
هەڵبژاردەی كچانی هۆڵەندا سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی كچانی دانیمارك تۆماركرد و نازناوی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای_یان بەدەستهێنا.

لەیاریی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەكتر بوونەوەو كچانی هۆڵەندا بەئەنجامی (4-2) گۆڵ سەركەوتنیان تۆماركردو نازناوی پاڵەوانێتیەكەیان بەدەستهێنا.

كچانی هۆڵەندا بۆ یەكەمین جارە ئەو نازناوە دەستەبەر دەكەن، پێشتر كچانی ئەڵمانیا هەشت جار و نەرویژ دوو جار و سویدیش جارێك بوونەتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

محمد سلێمان
Top