بەهۆی پێكانەوە ریال مەدرید ئەستێرەیەكی لە دەست دا
گاریس بەیل لەكاتی راهێنانەكاندا دووچاری پێكان هاتووەو بەو هۆیەشەوە یاریگای بەجێهێشتووەو راهێنانەكانی كۆتایی پێهێناوە.
پێكانی گاریس بەیل لەكاتێكدایە رۆژی هەشتی مانگ یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ، لەیاریی جامی سوپەری ئەوروپادا رووبەڕووی یانەی مانچستەر یونایتدی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ دەبێتەوە.
تا ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید هیچ بەیانێكی لەسەر پێكانەكەی گاریس بەیل بڵاونەكردووەتەوە.

محمد سلێمان
