رایۆلا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی دووبارە سوڵتان درێسی میلان بپۆشێتەوە

رایۆلا ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی دووبارە سوڵتان درێسی میلان بپۆشێتەوە
مینۆ رایۆلا كار بۆ ئەوە دەكات زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی جارێكی تر درێسی یانەی میلان بپۆشێتەوە.

زڵاتان سەرەتای ئەم مانگە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد كۆتایی هاتوو، پێشتریش بەهۆی پێكانەكەیەوە ئیدارەی یانەكەی رایانگەیاند گرێبەستەكەی لەگەڵدا نوێناكانەوە.

بەپێی هەواڵێكی تۆڕی پریمیۆم سپۆرت مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی زڵاتان لەگەڵ ئیدارەی یانەی میلان گفتوگۆی كردووەو تواناكانی هێرشبەرە سویدییەكەی خستووەتە بەردەستیان.

تۆڕە ئیتاڵییەكە بڵاویكردووەتەوە تەنیا هۆكارێك كە رێگرە لەبەردەم گەڕانەوەی ئیبرا بۆ میلان مووچە بەرزەكەیەتی، كە ساڵانە حەوت ملیۆن یۆرۆیە و لە ریزی بەرزترین موچەكانە لەخولی ئیتاڵیادا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ گەربێت و زڵاتان دەستبەرداری بەشێك لەموچەكەی ببێت، ئەوا پێشبینی دەكرێت لە زستانی داهاتوودا یانەی میلان ئەو یاریزانە بباتەوە ریزەكانی.


محمد سلێمان
Top